بۆ یەکەمجار نیهان وێنەی براکەی بڵاودەکاتەوە

03:51 - 24/10/2016

127907جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف-

 

خانمە ئەستێرەی شۆخوشەنگ ناسڵیهان لە ئینستاگرام بۆ یەکەمجار وێنەی خۆی و براکەی بڵاودەکاتەوە و دەبێتە هەواڵی میدیاکان و هەوادارانی سەرسامدەکات.

ناسڵیهان ئەتاگول ناسراو بە نیهان لە دوای ڕۆڵی لە درامای "ئەشقی شێتانە" لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ "بوراک ئۆزجفێت" توانی ناوبانگێکی زۆر پەیدابکات و زۆرترین هەوادار بەدەستبهێنیت، ناوبراو لە نوێترین پۆستیدا لە ئینستاگرام وێنەی خۆی و براکەی بڵاودەکاتەوە قسەوباسێکی زۆر لەنێو هەوادارانی دروسدەکات و بەشێکی زۆریان دەڵێن زۆر لەیەکتری دەچن.

ناصليهان أتاجول

ناسڵیهان لە ئێستادا بە ئەکتەرێکی جوان و سەرنجڕاکێش ناسراوە و 23 ساڵە، دایکی ڕوسیە و باوکی شەرکەسیە و بە خانمە شێوە کۆریەکە ناسراوە بەهۆی شێوازی چاوەکانیەوە، لەتەمەنی شەش ساڵیەوە دەستی بەکاری نواندن کردووە و لەساڵی 2016 هاوسەرگیری لەگەڵ قادر دۆغلو دەکات پاش ماوەیەکی زۆر لە خۆشەویستی.

ناصليهان أتاجول و قادر دوغلو

بوراك أوزجيفيت و ناصليهان أتاجول

ناصليهان أتاجول