خەندان لایف
خەمۆکی وەرزی جۆرێکە لە خەمۆکی لە جۆری "مایڵد"، بەهۆی گۆڕینی وەرز هەندێک کەس توشی دەبن، کاتێک لە وەرزی سەرما خۆر دەرناکەوێت کاریگەری لەسەر هاوسەنگی کیمایی مێشک دروستدەکات، کەسەکە توشی تەمەڵی، کەمی چالاکی جەستە و دڵەراوکێ دەبێت، ئێستا کە مەترسی کۆرۆنا هەیە ئەم دۆخە بۆ ئەو کەسانە سەختتر بوە.
ماڵپەڕی Times of India چەند رێگەیەکی بڵاوکردوەتەوە بۆئەوەی دژی خەمۆکی وەرزی بجەنگیت.
یەکەم: کاتێک خۆر دەردەکەوێت بڕۆرە بەردەمی تیشکی خۆر، لە کاتی باران و هەور لە شوێنی تاریک مەمێنەرەوە.
دوەم: شەوان لە کاتی خۆیدا و بۆ ماوەی 8 کاتژمێر بخەوە، کافایین کەمبکەرەوە، پلەی گەرمی ژورەکەت با مامناوەند بێت، رۆژانە وەرزش بکە.
سێیەم: یۆگا بکە، چونکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر باری دەرونی هەیە، دژی خەمۆکی و دودڵی.
چوارەم: بە بەردەوامی پەیوەندی بە هاوڕێ و خێزانەکەتەوە بکە، هەوڵبدە کەمترین کات بە تەنها بمێنەرەوە، کاتەکانت لە دەرەوەی ماڵ بەسەربەرە.
پێنجەم: شەوان پێش نوستن زەیتی لاڤیندەر، نەعنا یان زەیتێکی بۆنخۆش بۆن بکە یان بیپرژێنە بەسەر جێگەکەتدا، یارمەتی ئارامبونەوەی مێشک دەدات.