شەش ئاماژە هەرگیز نابێت خانمان پشتگوێی بخەن

01:51 - 13/10/2020

38957جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

لەگەڵ ئەوەی خانمان زیاتر سەردانی پزیشک دەکەن بە بەراورد بە پیاوان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند ئاماژەیەک پشتگوێ دەخەن  و زۆرکات گرنگی پێنادەن ئەمەش مەترسیدارە، چەند ئاماژەیەک هەیە هیچ کاتێک نابێت پشتگوێ بخرێت، ماڵپەری rxwiki ئەو ئاماژانەی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: هیلاکی و شەکەتی
ئاسایە لەدوای رۆژێکی سەرقاڵی ئەم نیشانەیەت هەبێت، بەڵام ئەگەر بەردەوامبو بۆ چەند هەفتەیەک پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت، رەنگە ئاماژە بێت بۆ کەمخوێنی، خەمۆکی، سایرۆدە گلاند (غوددەی دەرەقی).

دوەم: ئازاری سک
دەکرێت بەهۆی خواردنی ژەمێکەوە غازات یان ئازاری سکت بۆ دروستبێت، بەڵام ئەگەر چەندین جار دوبارە بوەوە گرفتە لە ریخۆڵەکان یان رەحم.

سێیەم: ئازاری سنگ
نەخۆشی دڵ کە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان لە پیاوان و خانمان، لە خانماندا نیشانەکەی بریتییە لە ئازاری سنگ، پێویستە سەردانی کەسی پسپۆڕ بکەیت.

چوارەم: گۆڕانکاری لە خاڵ
ئەگەر رەنگ، قەبارە و شێوەی خاڵ گۆڕانکاری بەسەردا هات، پێویستە بە خێرایی پزیشک ببینیت، رەنگە نیشانەی شێرپەنجە بێت.

پێنجەم: گرێ لە مەمک
لە کۆی 8 خانم یەکێکیان ئەگەری هەیە توشی شێرپەنجەی مەمک بێت، ئەگەر هەستت بە بونی گرێ کرد لە مەمکدا، پزیشک ببینە، بۆئەوەی لە تەندروستیت دڵنیابیتەوە.

شەشەم: ئاوسانی پێ
هەڵئاوسانی پێیەکان هەمو کاتێک ئاماژەی خراپ نییە، بەڵام دەکرێت واتای مەیینی خوێن بێت یان گرفت لە دڵ، ئەگەر ئازاری سنگ و هەناسەتەنگی لەگەڵ بو سەردانی پزیشک بکە.