لەبەر ئەم حەوت هۆکارە دوای دابەزینی کێشت دوبارە قەڵەو دەبیتەوە

01:36 - 11/10/2020

24123جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

زیادبونی کێشی جەستە جگە لەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە و مەترسی چەندین نەخۆشی زیاد دەکات، هاوکات دەبێتە هۆی نەمانی متمانەبەخۆبون.

بەشێک لە خەڵکی دوای ئەوەی بە راهێنان و ریجیمکردن کێشیان دادەبەزێنن، پاش ماوەیەکی کەم دوبارە کێشیان زیاد دەکاتەوە، ماڵپەری برایتساید حەوت هۆکاری بڵاوکردوەتەوە کە دەبێتە هۆی زیادبونی کێشی جەستە.

یەکەم: هەندێکجار راهێنان کێش زیاد دەکات
هەندێکجار راهێنانی وەرزشی دەبێتە هۆی زیادبونی کێش یان بۆ ماوەیەکی کاتی کێش دادەبەزێنن، ئەمەش واتای ئەوەیە راهێنانی زۆرت ئەنجامداوە بۆئەوەی ئەنجامەکەی بە خێرایی بیبینیت، پێویستە بزانیت وەرزشی زۆر زیان بە ماسولکەکان دەگەیەنێت و هەوکردن دروستدەکات.


دوەم: بەردەوام دەبیت لە ریجیم
ئەمە رێگەیەکی هەڵەیە کە بەشێکی زۆر لەخەڵکی دەیکەن، باشترە لەبری ئەوەی دوای دابەزاندنی کێشت بەردەوام بیت لە ریجیم، شێوازی ژیانت بگۆڕیت، شیرینی و خواردنی سورەوەکراو کەمبکەیتەوە، وەرزش بکەیت، بایەخ بە خواردنی ریشاڵ و پرۆتین بدەیت.


سێیەم: پرۆتین و ریشاڵ ناخۆیت
نەخواردنی پرۆتین و ریشاڵ هۆکارە بۆ کۆبونەوەی چەوری لە جەستە، ریشاڵ و پرۆتین بۆ ماوەیەکی زۆر بە تێری دەتهێڵێتەوە، مێتابۆلیزم چالاک دەکەن.


چوارەم: زۆر کۆمەڵایەتیت
لە توێژینەوەیەک دەرکەوتوە ئەو کەسانەی کاتی زۆر لەگەڵ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیان بەسەر دەبەن زیاتر دەخۆن و دەخۆنەوە، ئەمەش کێشیان زیاد دەکات.


پێنجەم: بازارکردنەکانت بێ پلانە
لە راستیدا ئەگەر بازاڕبکەیت بێئەوەی بەدوای ئەو شتانە بڕۆیت کە پێویستتە ئەوا دوبارە کێشیت زیاد دەکاتەوە و ئەو خواردنانە دەخۆیت کە ئارەزوت لێیەتی.


شەشەم: کالۆری زۆر وەردەگریت لە خواردنەوەکان
خواردنەوە گازیەکان، شەربەت و جۆرەکانی دیکە رێژەیەکی زۆر لە کالۆرییان تێدایە، دوبارە کێش زیاد دەکەنەوە.


حەوتەم: زۆر خۆت ماندو دەکەیت
کەمخەوی و ماندوێتی هۆکاری زیادبونی کێشن، چونکە هۆڕمۆنەکانی جەستە ناهاوسەنگ دەکەن، مەترسی کۆبونەوەی چەوری لە کەمەر زیاد دەکەن.