چوار هەڵە رێگری دەکات لەوەی کێشت دابەزێنیت

03:59 - 06/10/2020

15762جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

رەنگە زۆر هەوڵبدەیت بۆئەوەی کێشی جەستەت کەمبکەیتەوە، بەڵام هەست بکەیت رجیم و راهێنانی وەرزشی کاریگەری نییە، ئەمەش لەبەر ئەوە نییە کە رێگەی هەڵەت هەڵبژاردوە بۆ دابەزینی کێش، بەڵکو چەند هەڵەیەک ئەنجام دەدەیت کە رێگری دەکەن لەوەی کێشت دابەزێنیت.

یەکەم: پشو وەرنەگرتن
ئەگەر پشوی پێویست وەرنەگریت کێشی جەستەت بەڕێژەیەکی زۆر زیاد دەکات بەبێ ئەوەی خواردن بخۆیت، چونکە کێشە لە مێتابۆلیزم دروستدەکات و رێگە نادات کالۆری بسوتێنت، رێژەی کۆرتیزۆڵ بەرزدەبێتەوە.

دوەم: نەخواردنەوەی ئاو لە دەستپێکی رۆژەکەت
باشترین و هەرزانترین رێگەی دابەزینی کێشی جەستە ئەوەیە لە دەستپێکی رۆژەکەت پەرداخێک ئاو بخۆیتەوە، جەستەت لە وشکبونەوە دەپارێزیت.

سێیەم: توڕەیی
توڕەیی و سترێس کاریگەری لەسەر تەواوی جەستە دروستدەکات، جگە لەوەی دەبێتە هۆی سەرئێشە، کرداری هەرس ناچالاکدەکات و پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە، رێگرە لە دابەزینی کێش.

چوارەم: زۆر خواردنی کافایین
زۆر خواردنی چا، قاوە و خواردنەوە گازیەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کێشی جەستەت دانەبەزێت.