سێ رێگە بۆئەوەی کێشت دابەزێنیت بێئەوەی وەرزش بکەیت و خۆت برسی بکەیت

01:07 - 04/10/2020

27695جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەموان ئارەزوی ئەوە دەکەن کێشی جەستەیان دابەزێنن بەبێ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر خۆیان لە خواردن و خواردنەوە بگرنەوە یان راهێنان ئەنجامبدەن، ماڵپەری برایتساید سێ رێگەی بڵاوکردوەتەوە بۆئەوەی بە ئاسانترین رێگە کێشت دابەزێنیت.

یەکەم: هەناسەدان

یەکەم یاسای هەناسەدان بۆ دابەزینی کێشی جەستە ئەوەیە بە سکت هەناسە بدەیت نەک بە سنگ، بەم رێگەیە ئاسان دەبێت کەمەرێکی باریک هەبێت و سیکس پاک دروستبکەیت.


دوەم: گەرماو بە دو جۆر ئاو

ئەم رێگەیە ئاسانە، تەنها دوای ئەوەی خۆت شت، ئاوەکە بکە بە ئاوی سارد دواتر بیکە بە ئاوی گەرم، ئەم جۆرە گەرماوە جگە لەوەی کێش دادەبەزێنێت، رێگری دەکات لەوەی توشی چەندین نەخۆشی ببیت.


سێیەم: مەساج

مەساجکردن مێتابۆلیزم چالاک دەکات، یارمەتی ماسولکەکانی جەستە دەدات پشو وەربگرن، هەروەها فشاری دەرونی کەمدەکاتەوە، چارەسەری کەمخەوی دەکات، کە هەمو ئەمانەش هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی کێش، سوڕی خوێن چالاک دەکات.