چۆن بەبێ دەرمان چارەسەری خەمۆکی بکەیت؟

12:37 - 04/10/2020

22749جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

خەمۆکی حاڵەتێکی دەرونی تایبەتە، کە کەسی توشبو هەست بە خەم و سترێس و بێهیوایی دەکات، دەکرێت بە چەند هۆکارێکی جیاواز توشی ئەم حاڵەتە هاتبێت لەوانە مردنی لەناکاوی کەسێکی نزیک، یان زۆر بیرکردنەوە دەربارەی بابەتیکی دیاریکراو.

ئایا خەمۆکی بەبێ دەرمان چارەسەر دەکرێت؟

خەمۆکی نەخۆشییەکی جددیە، بەهەمان شێوەی هەر نەخۆشییەکی دیکە پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەر هەیە، بەڵام بەو واتایە نایەت بەبێ دەرمان نەتوانیت چارەسەری بکەیت، دەکرێت بە تەواوی خۆت رزگاربکەیت لێی بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە دەرمانێک بەکاربهێنیت، بەڵام پێویستە رێنماییەکان بە باشی جێبەجێ بکەیت.


رێنمایی بۆ چارەسەری خەمۆکی بەبێ دەرمان

1. پێویستە قبوڵی بکەیت کە خەمۆکیت هەیە و ئارامی لەسەر بگریت، ئەو شتانەی لە ناختدا هەستیان پێدەکەیت بیدرکێنە، چونکە باسکردنی کێشەکان بەشێکی زۆر لە وزە نەرێنییەکانت لێدوردەخاتەوە.

2. میوزیک کاریگەری زۆر باشی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی سترێس، دودڵی و نیگەرانی.

3. ئاژەڵی ماڵی بەخێوبکە، وەکو پشیلە، کەروێشک، سەگ یان هەرشێک ئارەزوی بکەیت.

4. قسەکردن لەگەڵ کەسانی دیکە و بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەری زۆرباشی هەیە.

5. سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە.

6. وەرزشکردن بکە بە رۆتینی رۆژانەت.

7. کاری خۆبەخشی ئەنجامبدە، بیرۆکەکانت لە کارە خۆبەخشەکاندا بەکاربهێنە.

8. زۆرترینی کاتەکانت لە سەوزایی و پارکدا بەسەر بەرە، چونکە وزەی ئەرێنی بە جەستە دەبەخشێت.