نیشانەکانی توشبون بە شەکرە بۆ خانمانی سەرو 40 ساڵ

03:47 - 03/10/2020

16614جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

شەکرە یەکێکە لە نەخۆشییە باوە کوشندەکان لەدوای شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ، کاریگەری لەسەر ئەندامەکانی جەستە دروستدەکات و دەیانخاتە مەترسییەوە ئەگەر بە زویی دەست بە وەرگرتنی چارەسەر نەکرێت.

ئەو کەسانەی تەمەنیان زیاترە لە 40 ساڵ، ئەگەری ئەوەیان هەیە توشی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوەم ببن، پێویستە وریای تەندروستییان بن، نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە پیاوان و خانمان جیاوازی هەیە، ماڵپەڕی بۆڵدسکای نیشانەکانی توشبون بە شەکرەی لە خانمان بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: شەکەتی و ماندوبونی بەردەوام.


دوەم: هەوکردنی ئەندامی زاوزێ و توشبون بە خورو.
 

سێیەم: نەمانی ئارەزوی سێکسی و نەگەیشتن بە ئۆرگازم.


چوارەم: تونیەتی بەردەوام و خواردنەوەی ئاو بە رێژەیەکی زۆر زیاتر لەوەی جەستە پێویستیەتی.


پێنجەم: لەناکاو گۆڕینی باری دەرونی و بون بە کەسێکی "میزاجی".


شەشەم: لاوازبونی بینایی چاو.


حەوتەم: هەوکردنی پوک و خوێنبەربون.


هەشتەم: هەوکردنی پێست و هەستکردن بە خورو.


نۆیەم: میزکردنی زۆر.


دەیەم: درەنگ ساڕێژبونی برین.


یانزەیەم: لەناکاو زیادبون یان دابەزینی کێشی جەستە.


دوانزەیەم: بۆنی ناخۆشی هەناسە.


سیانزەیەم: سڕبونی دەست و قاچ.


چواردەیەم: دەرکەوتنی پەڵەی تۆخ لەلای مل و ژێر باڵ.