10 شت تەنها ئەو کەسانە لێیتێدەگەن کە توشی خەمۆکی بون

12:28 - 14/09/2020

11081جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

نەخۆشیە دەرونیەکان یەکێکە لە نەخۆشیە ترسناکەکانی نێو مرۆڤایەتی،  زۆر لایەن یان باری دەرونی هەیە بە نەخۆشی دەناسرێت وەک خەمۆکی و دڵەراوکێ و بونی پەستانێکی زۆر لەسەر مێشک.

توێژینەوە زانستیەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە نزیکەی 120 ملیۆن کەس لە جیهاندا توشی نەخۆشی خەمۆکی بون، کە لە %15-25 خانمانن و %10-15 لە پیاوانن، ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بونی یان بەرزبونەوەی ماددەیەکی کیمیایی لە مۆخدا بەناوی "نویروترانسیمترات".

ماڵپەڕی simplemost چەند باردوخێکی بڵاوکردوەتەوە کە تەنها ئەو کەسانە لێی تێدەگەن کە توشی خەمۆکی بون.

1. دڵتەنگی بە واتای ئەوە نایەت کە توشی خەمۆکی بویت، دو شتی زۆر جیاوازن.

2. مەرج نییە هۆکارێکی رونت هەبێت بۆئەوەی توشی خەمۆکی بیت.

3. ئەگەر بۆماوەی چەند کاتژمێرێک دڵخۆش بیت بە واتای ئەوە نایەت خەمۆکیت چارەسەربوە.

4. لەبیری دەکەن کە کەسانی دیکە بایەخیان پێدەدەن یان نەخێر.

5. بایەخ بە تەندروستی جەستەیان نادەن و لایان گرنگ نییە.

6. هەندێک رۆژیان بە هەفتەیەک لێدەڕوات.

7. ئەو شتەی کە ئەوان دەیانەوێت دڵخۆشی نییە، بەڵکو تێگەیشتنە لە خۆیان.

8. نایانەوێت دەربارەی خەمۆکی بدوێن و گفتوگۆی لەسەر بکەن.

9. جێهێشتنی ماڵ قورسترین شتە بۆیان.

1. خەمۆکی شتێک نییە بۆ هەمیشە بمینێتەوە، کاتی دەوێت بەڵام چارەسەر دەبێت.