ئەم چوار گۆڕانکارییە رودەدات ئەگەر خوێ بکەیتە شامپۆکەتەوە

03:43 - 13/09/2020

41503جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

خوێ تەنها بۆ خواردن ئامادەکردن بەکارنایەت، چەندین سودی گرنگی هەیە تەنانەت بۆ قژیش، دەتوانیت بیکەیتە شامپۆکەتەوە، چەند گرفتێکت بۆ چارەسەر دەکات.

یەکەم: کرێشی سەر کەمدەکاتەوە، پێستە مردوەکان لادەبات، پێویستە بە هێواشی مەساجی پێستی سەرت بکەیت.

دوەم: قژ بەهێزدەکات، یارمەتی نوێبونەوەی تاڵەکان دەدات، کەمێک مەساجی قژی پێبکە، بۆ ماوەیەک جێی بهێڵە، دواتر بە ئاو بیشۆ.

سێیەم: یارمەتی درێژبونەوەی قژ دەدات، خانەکانی پێستی سەر دەکاتەوە، یارمەتی روانەوەی دەدات، بە تێکەڵەی خوێ و زەیت مەساج بۆ قژت بکە.

چوارەم: چارەسەری چەوری قژ دەکات، تەنها ئەوەندە بەسەر کە مەساجی قژتی پێبکەیت وبیشۆیت.