شێوازی بەکارهێنانی قاوە بۆ پڕبون و درێژبونەوەی قژ

01:44 - 10/09/2020

21824جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

هه‌ڵوەرینی قژ یەکێکە لە گرفتە باوەکان، کە دەبێتە هۆی تەنکبونی قژ، روبەڕوی پیاوان و ژنان دەبێتەوە، زۆرکات کەسەکە توشی دۆخێکی دەرونی ناجێگیری دەکاتەوە.

ئەو ماددە کافایینەی لە قاوەدا هەیە یارمەتی چالاکبونی سوڕی خوێن دەدات لە پێستی سەردا، هۆکارە بۆ پڕبونی قژ و زو درێژبونەوەی، هەروەها قژ نەرمدەکاتەوە.

پێکهاتەکان:
2 کەوچک قاوەی هاڕاو
2 کەوچک زەیتی گوێزهند
4 کەوچک ماست
1 کوپ ئاو

قاوەکە بکوڵێنە و دایبنێ تا سارد دەبێتەوە، دواتر زەیت و ماستەکەی تێبکە تا وەکو تێکەڵیەکی لێدێت، بیدە لە قژ و پێستی سەرت، بۆ ماوەی 3 بۆ 4 خولەک مەساجی پێبکە، دایپۆشە بۆ 20-30 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، هەفتەی 2-3 جار دوبارەی بکەرەوە.