ڤیدیۆ.. دوەمین ترایلەری فیلمی جەیمس بۆند بڵاودەکرێتەوە

10:57 - 05/09/2020

8720جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

دوەمین ترایلەری فیلمی "کاتم نییە بۆ مردن" بڵاوبوەوە، کە دانیەل کرەیگ رۆڵی سەرەکی تێدابینیوە.

دانیەل کرەیگ، کە رۆڵی جەمیس بۆند دەبینێت، لەچەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب دوەمین ترایلەری فیلمی "NO TIME TO DIE" بڵاوبوەوە، لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر 5 ملیۆن بینەری تێپەڕاند.

نواندنی سەرەکی فیلمە تازەکەی جەیمز بۆند، دانیال کرەیگ و بڕیار بو مانگی نیسانی ئەمساڵ لە سینەماکانی بریتانیا پەخشبکرێت، بەڵام بەهۆی داخستنی سینەماکان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تامانگی تشرینی دوەم دوادەخرا.

ئیون پرۆدەکشن، ئێم جی ئێم و یونیڤێرساڵ، کە سێ بەرهەمهێنەرانی سەرەکی  فیلمەکەن لەو بارەیەوە رایانگەیاندوە، پەخشی فیلمەکە رێکەوتی 12ی تشرینی یەکەم لە سینەماناکی بریتانیا دەبێت و رۆژانی دواتریش پەخشەکەی لە سینەماکانی ئەوروپا و جیهان دەستپێدەکات.

جەیمز بۆند یاخود (007) کەسایەتییەکی خەیاڵی نێو ڕۆمان و چیرۆکەکانە، کە لەساڵی 1954 لەلایەن (یان فلێمینگ)، نوسەری بەریتانی دروست کراوە. تا ئێستا چەندین کەس رۆڵی ئەم کەسایەتییەی بینیوە لە فیلمەکاندا، کەتێیاندا چەندین کەسایەتی و ئەکتەری جیاواز رۆڵی سیخوڕ (جەیمس بۆند)یان بینیوە. هاوکات جەیمس بۆند لە ناو خەڵکدا بە (007) دەناسرێت، کە کۆدێکی تاییەتی ئەوە لە (دەزگای هەواڵگری بریتانیا). یەکەمین فیلم لە ساڵی 1953 بە ناوی (Casino Royale) بڵاو کراوەتەوە و کۆتا فیلمی لەساڵی 2016 بەناوی (Skyfall) وە فیلمی (Spectre)بو.