خەندان لایف
بێگومان هیچ کەسێک بە تەواوی بێ کەموکوڕی نییە، هەموان کۆمەڵێک تایبەتمەندی باش و خراپیان هەیە، بەڵام چەند رەفتارێک هەیە کە دەبێتە هۆی بێزارکردنی کەسانی دیکە، ماڵپەڕی hiamag ئەو رەفتارانەی بڵاوکردوەتەوە کە پیاوان رقیان لێدەبێتەوە لە خانماندا.
یەکەم: درۆکردن
یەکێکە لەو رەفتارانەی پیاوان رقیان لێدەبێتەوە، وادەکات متمانە لەدەستبدەن، چیتر ئەو پیاوە هەست بە پارێزراوی ناکات لای ئەو خانمە.
دوەم: ستەمکار
پیاوان زیاتر ئەو خانمانەیان بەلاوە پەسەندە کە نەرمن لە رەفتارکردن نەک ئەو خانمانەی زبر رەفتار دەکەن یان کەسێکی ستەمکارن.
سێیەم: لەخۆبایی
هەرگیز پیاوان بەدوای ئەو خانمانە ناکەون کە لەخۆبایین، گرنگ نییە چەند جوان بێت، هیچ کاتێک ئارەزوی بەدەستهێنانی ناکەن.
چوارەم: ئەو خانمەی بە سروشتی خۆی رەفتار نەکات
ئەو خانمانەی کە بە سروشتی خۆیان رەفتار ناکەن و زیادەڕەوی دەکەن لە گۆڕینی شێوازی قسەکردن و جوڵەیان، کەسێکی پەسەند نین بەلای پیاوانەوە.