بۆچی نابێت شەوان قژت ببەستیت و پێوەی بخەویت؟

02:00 - 23/08/2020

18882جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمان پارەیەکی زۆر خەرج دەکەن بە کرینی بەرهەم و ماسکی سروشتی بۆ قژیان، بێئاگان لەوەی چەند خویەکی سادەی رۆژانە هەیە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر قژیان.

ئەو خانمان قژیان دەبەستن و پاشان دەخەون زیانێکی زۆر بە قژیان دەگات، ماڵپەڕی برایتساید زیانەکانی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، چونکە پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر رەگی قژ، کاتێک سەرت دەجوڵێنیت پەستانەکە زیاتر دەبێت.


دوەم: دەبێتە هۆی شکانەوە، بژی، وشکی و زیان گەیاندن بە تاڵەکانی قژ.


سێیەم: دەبێتە هۆی توشبون بە نەخۆشی دەردەڕێوی، کە قژ لە یەک بەشی سەر دەڕوتێتەوە.