بۆچی بەردەوام دڵت ناخۆشە؟

01:12 - 22/08/2020

21219جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

لە ژیانی هەمواندا کێشە و رودەدات و رەنگە بۆ ماوەیەک هەستبکەیت دڵخۆش نیت، ئەمە ئاساییە و رەنگە بەهۆی گرفتێکی کاتییەوە بێت، بەڵام کاتێک هەستدەکەیت بەردەوام بەوشێوەیە دڵتخۆش نییە و چێژ لە ژیانت نابینیت، واتە کاتی ئەوەیە بیربکەیتەوە لە هۆکارەکەی، بۆئەوەی لە رێگەی هۆکارەکەوە بتوانیت چارەسەریبکەیت.

بە گشتی ئەو کەسانەی بەردەوام هەست دەکەن دڵییان ناخۆشە لەبەر ئەم 8 هۆکارەیە:

یەکەم: دەتەوێت بە ئاسانی بە شتێک بگەیت کە گەیشتن پێی ئاسان نییە، متمانەت بەخۆت نییە پێیبگەیت.

دوەم: خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد دەکەیت.

سێیەم: کاتێکی زۆر بەسەر دەبەیت بەدیار تەماشاکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

چوارەم: هەمیشە بە نەرێنی لە چواردەورت دەڕوانیت، لەبری ئەوەی لایەنی باش ببینیت هەمیشە لایەنی نەرێنی دەبینیت.

پێنجەم: کەسێکی میهرەبان و باش نیت بۆ خۆت، هەمیشە لۆمەی خۆت دەکەیت.

شەشەم: کات بۆ خۆت تەرخان ناکەیت، بەردەوام بۆ هەموان سەرقاڵیت.

حەوتەم: هەمیشە بیر لە داهاتو یان رابردو دەکەیتەوە، کەمترین کات بیر لە ئێستا دەکەیتەوە.

هەشتەم: زۆر تەماشای هەواڵەکان دەکەیت، هەمیشە گوێبیستی روداوە خراپەکان دەبیت.