خەندان لایف
پێداویستیەکان:
1 کیلۆ سنگی مریشک
پیازێکی گەورە
نیو کیلۆ پەتاتەی کوڵاو
چوار دەنک سیر
4 کوپ پەنیری مۆزاریلا
نیو کەوچکی بچوک خوێ
1\4ی کەوچکێک بیبەری رەش
1 بیبەری سەوزی وردکراو
ئامادەکردنی:
- پەتاتەکە بکوڵێنە و دواتر پانی بکەرەوە و وردی بکە لە قاپێکی گەورەدا.
- مریشکەکە بکوڵێنە و خوێ و بیبەرە رەشەکەی تێبکە تا دەکوڵێت.
- پیاز، سیر و بیبەرەکە لەسەر ئاگرێکی کز سورکەرەوە.
- دواتر لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە تێکەڵی بکە.
- پەنیری مۆزارێلاکەی تێبکە.
- کاغەزی ئەلەمنیۆم دابنێ، لە ناوڕاستیدا پێکهاتەکە دابنێ.
- کاغەزەکە لول بکە و بیکەرە ناو فڕنەوە، لەسەر پلەی گەرمی مامناوەند دایبنێ، چاوەڕێ بکە تا ئامادە دەبێت.