خەندان لایف
خەونی هەمو کەسێکە لە ژیانیدا سەرکەوتو بێت و گەیشتن بەو خەونە مەحاڵ نیە، تەنها پێویستە بزانیت چۆن رێگای راست هەڵدەبژێریت بۆ ئەوەی بە خەونەکانت بگەیت و سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، لەگەڵ ئەو هەوڵانەشدا چەند راستیەکی تاڵ هەیە دەربارەی سەرکەوتن کە پێویستە بیانزانیت.
یەکەم: سەرکەوتن بە واتای دەوڵەمەندی نایەت، ئەگەر دەتەوێت بۆ دەوڵەمەندی بگەیت بە سەرکەوتن، باشترە پلانەکەت بگۆڕیت.
دوەم: لە ماوەیەکی کەمدا بەشێکی زۆر لە هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت لەدەستدەدەیت.
سێیەم: پێویستە قوربانی بدەیت و ناتوانیت بەبێ قوربانی و بەبێ زیان سەرکەوتوبیت.
چوارەم: دەبێت چەندین بڕیاری سەخت بدەیت، هەندێکیشیان لە دژی خۆت دەبن، بەڵام ناچاریت لەبەر سەرکەوتن قبوڵی بکەیت.
پێنجەم: هەمو شتێک دەکەوێتە ئەستۆی خۆت، نە دایک، نە بەڕێوبەر و نە هاوڕێش لە رێگەکەدا لەگەڵت نابن.
شەشەم: دەبێت توانای خۆ گونجاندنت هەبێت و نەرمی لە رەفتار بنوێنیت.
حەوتەم: لەلایەن چواردەورتەوە دژایەتی دەکرێیت و دوژمنت بۆ پەیدادەبێت، پێویستە لەگەڵ ئەو دۆخەشدا رابێیت.