ئەو کارانەی نابێت ئەنجامیبدەیت لەدوای دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوسەرەکەت

12:33 - 20/08/2020

22128جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

ئاساییە دەمەقاڵێ و ناکۆکی لە نێوان هاوسەرەکان روبدات، چونکە دو مرۆڤی زۆر جیاوازن و خاوەنی بیرکردنەوە و تێڕوانینی تایبەت بە خۆیانن، دەمەقاڵی شتێکی سروشتییە، بەڵام گرنگە بزانیت چۆن مامەڵە دەکەیت بۆئەوەی کێشەکان گەورەتر نەبن، هەوڵبدە ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکە.

یەکەم: ئەگەر هاوسەرەکەت ویستی بە تەنها بێت رێزی بگرە و بە تەنها جێیبهێڵە.

دوەم: تەنها رای خۆت مەسەپێنە، قبوڵی بکە دو کەسی جیاوازن و هەوڵبدە لێیتێبگە.

سێیەم: ئاساییە دوای دەمەقاڵێکە خەمبار بیت، بەڵام ئەگەر هەستت کرد قسەکانی دڵت نەکردوە خۆت ناچارمەکە بۆئەوەی کۆتایی پێبهێنیت.

چوارەم: ئەگەر خۆشەویستەکەت هات بۆئەوەی دوبارە گفتوگۆ بکەن، توڕە مەبە و هەوڵبدە گوێی بۆ بگرە.

پێنجەم: سەرنجت لەسەر هۆکاری دروستبونی دەمەقاڵێکە نەبێت، بەڵکو سەرنجت لەسەر چارەسەرکردنی بێت.

شەشەم: هیچ بڕیاڕێک مەدە، چونکە لەوکاتەدا توڕەیت و ئەگەری هەیە پەشیمان ببیتەوە.

حەوتەم: لۆمەی خۆت مەکە بۆئەوەی کە کردوتە، چونکە دەمەقاڵێ ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆئەوەی کە کاردەکەن بۆئەوەی پەیوەندییەکەیان بەرەو باشتربون ببەن.