خەندان لایف
ئەگەر هێشتا نەگەیشتویت بەو شتەی دەتەوێت، وابیرمەکەرەوە کە ئەنجامدانی گۆڕانکاری قورس بێت، رێگەمەدە بێهیواییت کاریگەری لەسەر داهاتوت دروستبکات، چونکە بە چەند رێگەیەک دەتوانیت ژیانت بەرەوباشتربون بگۆڕیت.
یەکەم: واز لە هەڵبژاردنەکانی رابردوت بهێنە، هەڵبژاردنی نوێ بۆ داهاتوت دیاریبکە.
دوەم: بە متمانەبەخۆبونەوە قسەبکە و واز لە بیرکردنەوەکانی پێشوت بهێنە دەربارەی خۆت.
سێیەم: چاوەڕێی ئەوە مەکە لە هەموان باشتر بیت، بەڵکو باشترینی خۆت دەربخە.
چوارەم: هۆکاری شکستەکانی رابردوت بزانە و کارییان لەسەر بکە بۆئەوەی سەربکەویت.
پێنجەم: ئەوەی کە پێناسەی تۆ دەکات شکستەکانت نییە، بەڵکو ئەو ئەزمونانەیە کە لێیانە فێربویت.
شەشەم: ئەو کەسانە ببەخشە کە ئازارییان داویت، بەڵام شێوازی رەفتارکردنت بگۆڕە لەگەڵیان.
حەوتەم: بەردەوام بەدوای بیرۆکەی نوێدا بگەڕێ و هەوڵی بەدەستهێنانی زانیاری بدە.
هەشتەم: سەرکەوتن لەچوارچێوەی ئاسودەیی خۆتدا بدۆزەرەوە.
نۆیەم: ژیانی خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد مەکە.
دەیەم: واز لە شتە بێسود و بێنرخەکان بهێنە، کار لەسەر شتە گرنگەکان بکە کە دەتوانیت ژیانتی لەسەر بنیاد بنێیت.