خەندان لایف
کەسە ملیاردێرەکانی جیهان هەمیشە دەبنە نمونەیەک بۆ کەسانی دیکە، خەڵکی دەیانەوێت بزانن چی وایکردوە ئەو کەسایەتییانە سەرکەوتن بەدەستبهێنن و ببن بە ملیاردێری جیهان، ماڵپەڕی chetor ئەو 8 خوەی بڵاوکردوەتەوە کە ملیاردێرەکان هەیانە.
یەکەم: کاردەکەن لەسەر ئەوەی گەشە بە تواناکانیان بدەن و کەسایەتییان بەهێزبکەن.
دوەم: تەنیا پشت بە یەک سەرچاوە نابەستن بۆئەوەی داهاتی لێوە بەدەستبهێنن، لە چەند سەرچاوەیەکی دیکەوە هەوڵدەدەن.
سێیەم: بڕوایان بە بەخت نییە، بەڵکو بڕوایان بە هەوڵ و تێکۆشان هەیە.
چوارەم: گرنگ نییە چەند پارەیان هەبێت، هەمیشە ئاگاداری خەرجییەکانیانن.
پێنجەم: جگە لەو ئامانجە گەورانەی دایدەنێن، ئامانجی رۆژانەش دادەنێن.
شەشەم: بایەخ بەوە نادەن دەوڵەمەند دەربکەون.
حەوتەم: کاردەکەن بۆئەوەی کاری تایبەت بەخۆیان هەبێت، نەک لە پرۆژەی کەسانی دیکەدا کاربکەن.
هەشتەم: پلانی ئەوە دانانێن بەزویی دەوڵەمەند ببن، پلانی درێژخایەن دادەنێن و بەوردی کاری لەسەر دەکەن.