ئامادەکردنی پسکیت بە نیسکافەوە

03:04 - 13/08/2020

13178جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
4 کوپ ئارد
1 کوپ شەکر
1 کوپ زەیتی روەکی
1 کوپ شیری گیراوە
یەک کەوچکی چا ڤانێلا
یەک کەوچکی چا پیکین پاودەر
3 پاکەت نیسکافە

ئامادەکردنی:
- شیر و شەکرەکە تێکەڵ بکە تا دەتوێتەوە، دواتر ئاردەکەی تێبکە و بەردەوام تێکی بدە.
- زەیت، ڤانێلا و پیکین پاودەرەکەی تێبکە و تێکەڵی بکە تا بە تەواوی تێکەڵ دەبێت.
- نیسکافەکە لە ئاودا بتوێنەرەوە و دواتر تێکەڵی پسکیتەکەی بکە.
- بەشێوەی چوارگۆشە یان خر دایبنێ و سەرەکەی بە کەرە چەور بکە.
- بیکەرە ناوفڕنەوە تا دەبرژێت، دوای ئەوەی سارد بوەوە پێشکەشی بکە.