خەندان لایف
بۆئەوەی ببیت بە کەسێکی سەرکەوتو پێویستە زۆر وریای ئەو وشانە بیت کە بەرامبەر خۆت بەکاریدەهێنیت، چەند وشەیەک هەیە کە هیچ کاتێک نابێت بەخۆتی بڵێیت، چونکە کاریگەری لەسەر دەرونت دروستدەکات و هیچ کاتێک رێگە نادات بگەیت بە ئامانجەکەت و سەرکەوتوبیت.
یەکەم: زۆر درەنگە و ناتوانم دەستپێبکەم.
دوەم: من کەسێکی بێ بەختم.
سێیەم: کەسانی دیکە خراپ بیر لە من دەکەنەوە.
چوارەم: من کەسێکی گەمژەم و هیچ شتێک لە توانای مندا نییە.
پێنجەم: هیچ کەسێک منی خۆشناوێت.
شەشەم: ناتوانم ئەو کارە ئەنجام بدەم.
حەوتەم: ژیان دادپەروەرانە نییە، روداوەکان زۆر خراپن.
هەشتەم: رقم لە خۆم و شێوەی خۆمە.
نۆیەم: شەرم لە خۆم دەکەمەوە.
دەیەم: من لە ئاستی ئەوانی دیکەدا نیم.
یانزەیەم: ناتوانم متمانە بە هیچ کەسێک بکەم، چونکە زۆر ئازاردراوم.
دوانزەیەم: هەمو شتێک زۆر قورسە و ناتوانم بەردەوام بم.