ئه‌و پیاوە کێیە کە دەتوانیت بۆ ژیانت پەسەندی بکەیت

01:11 - 13/08/2020

28121جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

ئەو پرسیارەی زۆرێک لە خانمان بیریلێدەکەنەوە ئەوەیە کە کێ هەڵبژێرن بۆ ژیانیان کە کەسێکی گونجاو بێت، دواتر لە هەڵبژاردنەکەی پەشیمان نەبێتەوە، ماڵپەڕی hiamag ئەو جۆرە پیاوانەی بڵاوکردوەتەوە کە دەتوانیت پەسەندی بکەیت.

یەکەم: ئەو پیاوەی خۆشیدەوێیت و زۆرێک لە خواست و ئارەزوەکانی لە تۆوە نزیکە، هەمو کارێک دەکات تەنیا بۆئەوەی تۆ دڵخۆشبکات.

دوەم: ئەو پیاوەی بەخشندەیە، تەنیا بۆ خۆشەویستی نا، بەڵکو بۆ هەمو لایەنەکانی دیکە.

سێیەم: ئەو پیاوەی دەتوانیت پشتی پێببەستیت و کەسێکە دەتوانێت بەرپرسیاریەتی هەڵبگرێت.

چوارەم: ئەو کەسەی راستگۆیە و هیچ کات راستیەکان ناشارێتەوە.

پێنجەم: ئەو کەسەی رێزی دایک و باوک و کەسوکاری دەگرێت.