چەند رەفتارێکی نامۆی منداڵان کە لە راستیدا مانای هەیە

02:25 - 10/08/2020

22479جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

زۆرکات دایک و باوک لە رەفتاری منداڵەکانیان تێناگەن، منداڵان چەند کارێک ئەنجامدەدەن کە رەنگە گەورەکان بێزاربکات، بەڵام لە راستیدا هەر رەفتارێکیان ئاماژەیە بۆ شتێک و دەبێت دایک و باوک لێیان تێبگات.

یەکەم: هەناسەڕاگرتن
زۆرکات زیاتر لە 1 خولەک هەناسەیان رادەگرن و تەنانەت هەندێک کات رەنگی روخسارییان دەگۆڕێت، بەڵام ئەمە شتێکە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان نییە، زیاتر لە کاتی توڕەیی، نیگەرانی، ترس، شۆک و ئازار بەوشێوەیەیان لێدێت، بەڵام بەگشتی جێی مەترسی نییە.


دوەم: داکەندن یان لابردنی جلەکانیان
منداڵەکان شەرمناکەن لەوەی بەڕوتی ببینرێن، بۆیە زۆر بەئاسایی لە شوێنە گشتیەکان جلەکانیان لادەبەن، هۆکارەکەشی ئەوەیە هەست بەگەرما دەکەن یان بەو جلەوە نائاسودەن، زۆرجاریش واتای ئەوەی هەیە تازە فێری خۆگۆڕین بوە و دەیەوێت بە سەربەخۆیانە خۆی بیکات.


سێیەم: خواردنەوەی ئاوی گەرماو
منداڵان جیاوازی ئاوی خواردنەوە و ئاوی گەرماو ناکەن، کاتێک یاری بە ئاوی گەرماو دەکەن پێیان وایە ئاساییە بخورێتەوە، ئەمەش چێژیان پێدەبەخشێت.


چوارەم: کێشانی سەری بەشتەکاندا
زۆرێک لە منداڵەکان ئەم رەفتارە دەکەن، سەریان دەکێشن بە سەرین، دیوار و سیسەمەکانیان، زیاتر کاتێک وادەکەن کە خەویان دێت، بەڵام جێی مەترسی نییە.


پێنجەم: شت کردنە ناو لوت، چاو و گوێ
منداڵان شتەکانی دەوروبەریان دەکەنە ناو چاو، لوت و گوێیانەوە، زیاتر بۆئەوە وادەکەن بزانن ئەنجامەکەی چی دەبێت و چییان بەسەردێت.


شەشەم: خوادنی شتی پیس
منداڵان هەمو شتێک دەخۆن بێئەوەی بیریلێبکەنەوە چییە، دەیانەوێت تامە جیاوازەکان بزانن و شتی نوێ تاقیبکەنەوە، تەنانەت تامەکەشیان لاخۆشە.


حەوتەم: راکێشانی قژی خۆی
زیاتر منداڵان لە تەمەنی 2 ساڵی ئەم رەفتارە دەکەن، ئەوکاتەی هەست بە نیگەرانی دەکەن، لە تەمەنی 3 ساڵیدا کاتێک کاردانەوەی دایک و باوک دەبینن، ئەمکارە دەکەن تەنیا بۆئەوەی سەرنجیان رابکێشن، لە هەندێک حاڵەتی دەگمەنیشدا نیشانەی نەخۆشی ADHD.


هەشتەم: خوێندنەوەی چیرۆکێک بۆ چەندین جار
منداڵان کاتێک گوێ بۆ چیرۆکێک دەگرن کە دەزانن کۆتاییەکەی چییە، وادەکات هەست بەئاسودەیی بکەن، ئەمەش یارمەتیدەریان دەبێت لەوەی زو بخەون، بۆیە ئاساییە منداڵەکەت بەردەوام داوای یەک چیرۆک بکات.