لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

09:53 - 23/07/2020

43353جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 23ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
لەلایەنی پیشەییەوە کۆمەڵێک بەربەست دێتەپێشت و پێویست دەکات بەرەنگارییان ببیتەوە، هەندێک قورسایی دەکەوێتە سەرشانت، هەروەها چاوت لەسەر ئەو چالاکیانەبێت کە لە چواردەوری تۆ رودەدات، لەژیانی تایبەتیت چانسی ئەوەت نابێت کاتی پێویست لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر بەریت.

گا
دۆخەکە ئاسایی دیارە لەلایەنی پیشەییەوە، هەروەها دەتوانیت تەواوی ئەو کارانە ئەنجامبدەیت کە بەسەرتدا کەڵەکە دەبێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە وشەکانت بەوریایی بەکاربهێنە، لەلایەنی تەندروستییەوە وریابە، پێدەچێت روبەڕوی گرفتێکی تەندروستی ببیتەوە ئەگەر بایەخ بەخۆت نەدەیت.

دوانە 
باری دەرونی بەرپرسەکەت زۆر جێگیر نییە، باشترە ئەو کارانەی پێتدەسپێرێت لەکاتی خۆیدا بەئەنجامیان بگەیەنیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە خۆت بەدوربگرە لەو کەسانەی دەست وەردەدەنە ژیانتەوە و خۆت بڕیاربدە، تەندروستیت جێگیرە.

قرژاڵ 
کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت لەگەڵ کەسە خۆشەویستەکانت و ئاسودە دەبیت، لەلایەنی پیشەییەوە هێزێکی زۆرت هەیە و دەتوانیت سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، لەلایەنی داراییەوە باشتر دەبێت ئەگەر بەپێی داهاتەکەت پارەکانت خەرج بکەیت، بۆئەوەی زیانت لێنەکەوێت.

شێر
تەندروستیت زۆر باشە و هیچ گرفتێکت نابێت، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر لایەنی پیشەییت و دەتوانیت کارەکانت بەبێ هیچ بەربەستێک ئەنجام بدەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە رەنگە ناکۆکی لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت روبدات، بەڵام هەوڵبدە بەتوڕەیی چارەسەری کێشەکان مەکە.

فەریک
ئەمڕۆ دەستپێکی کارەکانت زۆر باش دەبێت، لەگەڵ ئەوەی رەنگە چەند بەربەستێک بێتە پێشت، بەڵام نیگەران مەبە چونکە دەرفەتێکی زێڕین دێتەبەردەمت، لەلایەنی سۆزدارییەوە کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت.

تەرازو
ئامۆژگاری دەکرێیت بایەخ بە تەندروستیت بدەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە دوربکەوەرەوە لە دەمەقاڵی لەگەڵ خۆشەویستەکەت، لەلایەنی پیشەییەوە تەواوی کارەکانت لە کاتی خۆیدا بە ئەنجام دەگات، هەروەها پاڵپشتی دەکرێیت لەلایەن هاوڕێ و خێزانەکەتەوە بۆ بڕیارەکانت.

دوپشک 
ئەمڕۆ رۆژێکی باشە بۆئەوەی گۆڕانکاری لەلایەنی پیشەییەوە ئەنجامبدەیت، بەڵام پێویستە لەهەمانکاتدا ئارامبگریت، چونکە کارەکانت کەمێک هێواش دەڕۆنبەڕێوە، لەلایەنی داراییەوە ئەگەر بڕیارەکانت بەوردی بدەیت و پەلە نەکەیت توشی گرفت نابیت.

کەوان
هێندە پشت بەکەسانی دیکە مەبەستە، دەنا دەکەویتە کێشەوە، متمانەت بەخۆت و هەبێت و پشت بە تواناکانی خۆت ببەستە، لەلایەنی داراییەوە ئەم ماوەیە خۆت بەدوربگرە لە خەرجی زۆر و زیاتر پارەکانت پاشەکەوت بکە، تەندروستیت زۆر باشە.

گیسک
کاتێکی خۆش لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، لە سترێس و دڵەراوکێ دوردەکەویتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئازاری هەستی خۆشەویستەکەت مەدە دەنا کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەکەتان دەبێت، لەلایەنی تەندروستییەوە سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

سەتڵ
ئامۆژگاری دەکرێیت زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدەیت، ئەگەر کۆلیسترۆڵت بەرزە لە خواردنی زۆر دوربکەوەرەوە، لەژیانی تایبەتیت هەندێک کێشە لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت رودەدات، پێویستە کێشەکان گەورەتر نەکەیت و چارەسەریبکەیت، لەلایەنی داراییەوە پارەکانت بەوریایی بەکاربهێنە.

نەهەنگ
لەلایەنی پیشەییەوە ئەگەر کار لەسەر پرۆژەیەکی گەورە دەکەیت پێویستە تەواوی هەوڵەکانت بخەیتە گه‌ڕ بۆئەوەی بەخێرایی ئەنجامیبدەیت و سەرکەوتوبیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە دەرفەتی ئەوەت دەبێت کاتی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەت بەسەربەریت.