وێنەیەکی کۆنی ئیڤانکا ترەمپ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داگیرکردوە

01:39 - 22/07/2020

23496جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

وێنەیەکی کۆنی ئیڤانکا ترەمپ، راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ، تۆڕە کۆمه‌ڵایەتییەکانی داگیرکردوە کە پێش 21 ساڵ گیراوە.

ماڵپەڕی elfann وێنەیەکی ئیڤانکا ترەمپ، کچی دۆناڵد ترەمپی بڵاوکردوەتەوە کە لە ساڵی 1999 گیراوە، بە تەواوی شێوەی روخساری گۆڕاوە بە بەراورد بە ئێستا.

ئەم وێنەیەکی ئیڤانکا ئەو کاتانەیە کە سەرقاڵی کاری مۆدێلی و نمایشکاری بوە، لە یەکێک لە فیستیڤاڵەکان گیراوە کە بەشداریتێداکردوە.

ماری ئیڤانکا ترەمپ لەدایکبوی 1981، پێشتر نمایشکار بوە، بەڵام ئێستا کاری بازرگانی دەکات، هاوسەری جارید کۆری کوشنەرە کە گەورە بازرگانێکی ئەمەریکایە و دایکی سێ منداڵە.