لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

09:53 - 22/07/2020

58675جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 22ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
ئامۆژگاری دەکرێیت دوربکەویتەوە لە کەسانی خۆپەرست، هەروەها پەیوەندیت لەگەڵ بەرپرسەکانت باش بکە، بەهۆی خراپی لایەنی داراییتەوە ئەمڕۆ کەمێک نیگەرانیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە، لەروی تەندروستییەوە هەست بەباشی ناکەیت.

گا
لەلایەنی داراییەوە روبەڕوی کێشەیەکی گەورە دەبیتەوە، بەشێوەیەک کە نازانیت چۆن لەو گرفتە دەربازت بێت، پێویستە ئارام بگریت، لەلایەنی سۆزدارییەوە کۆنترۆڵی توڕەییەکانت بکە و لە هەستەکانی خۆشەویستەکەت تێبگە.

دوانە 
بەهۆی ئەوەی بیرکردنەوەی نەرێنی مێشکی داگیرکردویت ئەمڕۆ زۆر هەست بەباشی ناکەیت، لایەنی سۆزدارییەوە خۆشەویستەکەت دەیەوێت گفتوگۆت لەگەڵ بکات دەربارەی چەند بابەتێکی گرنگ، گوێی بۆ بگرە، لەلایەنی تەندروستییەوە هیچ گرفتێکی تەندروستیت نییە.

قرژاڵ 
روبەڕو چەند بەربەستێک دەبیتەوە لەژیانی تایبەتیت، رەنگە لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەندێک ناکۆکی لە نێوانتان دروستبێت، لەژێر فشارێکی دەرونی زۆردا دەبیت، لەلایەنی پیشەیەوە سەرقاڵ دەبیت و ئەرکی زۆرت دەکەوێتە سەرشان.

شێر
ئامۆژگاری دەکرێیت وشەکانت بە وریایی بەکاربهێنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کێشە دروست مەکە و باوەڕ بەوشتانە مەکە کە لەکەسانی دیکەوە دەیبیستیت، لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک بەپێی ئەو پلانە دەڕوات بەڕێوە کە داتناوە.

فەریک
زۆر شتی ئەرێنی لە چواردەورت رودەدەن، تەنها شتە نەرێنیەکان مەبینە و خۆت توشی نیگەرانی مەکە، لەژیانی تایبەتیت کات لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر دەبەیت و ئەمەش لە سترێس دورتدەخاتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە متمانەت بە تواناکانت هەبێت.

تەرازو
شتەکان وادەردەکەون کە ئاسایی بن لە ژیانی تایبەتیت، کێشەکەت لەگەڵ خۆشەویستەکەت کۆتایی دێت و بە لێکتێگەیشتن گرفتەکان چارەسەر دەکەن، لەلایەنی پیشەییەوە سود لە ئەزمونەکانی رابردوت وەرگرە و هەڵەکان دوبارە مەکەرەوە، دەنا دەکەویتە کێشەیەکی گەورەوە، هەروەها پەستانی پیشەیی زۆر مەخەرە سەرخۆت.

دوپشک 
لەلایەنی پیشەییەوە پێویستە کاربکەیت و تواناکانت زیاتر دەربخەیت، هەروەها کەمتەرخەم مەبە دەربارەی ئەو گرفتانەی روبەڕوت دەبێتەوە، ئەندامانی خێزانەکەت هاوڕانین لەگەڵ بیروبۆچونەکانت باشترە کێشە دروست نەکەیت و گوێیان بۆ بگریت.

کەوان
لەلایەنی دەرونییەوە هەست بەئارامی دەکەیت و هیچ نیگەرانییەکت نییە، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەم ماوەیە وریای وشەکانت بە و خۆشەویستەکەت ئازار مەدە بە وشەکانت، لەلایەنی تەندروستییەوە وەرزشکردن لە کێشەی تەندروستی دورتدەخاتەوە.

گیسک
ئەگەر روبەڕوی کێشە بویتەوە لە ژیانی تایبەتیت پێویستە هەمو هەوڵێکی خۆت بدەیت و متمانەت بەتواناکانت هەبێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە رۆژێکی زۆر باشە بۆئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت کۆببیتەوە دەربارەی داهاتوتان گفتوگۆ بکەن، لەلایەنی داراییەوە ئەم ماوەیە توشی گرفت نابیت.

سەتڵ
لەلایەنی داراییەوە وریابە لەوەی چۆن رەفتار دەکەیت، لەژیانی تایبەتیت یارمەتی کەسانی چواردەورت بدە و هاوکارییان بکە لە کارە سەختەکاندا، لەلایەنی سۆزدارییەوە نیگەرانی زیادبونی کێشی جەستەتیت، پێویستە سیستمی خۆراکیت رێکبخەیت.

نەهەنگ
ئەمڕۆ بەتەواوی ئەرێنیت، ئەگەر هەمو هێزی خۆت بەکاربهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە ئەوا سودێکی زۆرت پێدەگات، هەروەها پەلە مەکە لە ئەنجامدانی کارەکانت، لەلایەنی تەندروستییەوە ئەم ماوەیە زۆر باش دەبێت بۆئەوەی وەرزش بکەیت و پارێزگاری لە تەندروستیت بکەیت.