خەندان لایف شازادە بیەتریس، ئەندامی خێزانی شاهانەی بریتانیا، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا بە ئامادەبونی کەسە نزیکەکانیان لە خێزانی شاهانە. بەپێی هەواڵێکی telegraph، شازادە بیەتریس و ئیدواردۆ ماپێلی مۆزی، پێش نیوەرۆی دوێنی هەینی، بە نهێنی ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێنا و ئاهەنگێکی بچوکیان سازکرد بە ئامادەبونی ئەندامانی خێزانی شاهانە ئاهەنگەکە بەڕێوەچو. بەپێی سەرچاوەکان لە ئاهەنگەکەدا تەنها کەسە نزیکەکانی هەردو لا بەشدارییان کردوە، رێنماییە خۆپارێزییەکان جێبەجێکرا بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئەمە لە کاتێکدایە شازادە بیەتریس و ئیدواردۆ بڕیاربو لە دو مانگی رابردو ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن، بەڵام بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاهەنگەکەیان دواخست. چیرۆکی خۆشەویستی شازادە بیەتریس و ئیدواردۆلە مانگی ئاداری 2019 دەستیپێکرد، شەش مانگ دوای پەیوەندی خۆشەویستی ئەڵقەی هاوسەرگیرییان گۆڕیەوە، 17ی ئەم مانگە چونە ناو ژیانی هاوسەرگیرییەوە.