خەندان لایف
قلیشانی پێیەکان زۆرکات بەهۆی وشکبونەوەی جەستە و کەمی شێداری پێست دروستدەبێت، هەندێک کاتیش هۆکاری دیکە وادەکات پێیەکانت توشی قلیشان ببێت.
یەکەم: زۆری کێشی جەستە، وادەکات پەستانێکی زۆر بچێتە سەر قاچەکانت و توشی قلیشان دەبێت.
چارەسەر: بەردەوام وریای کێشی جەستەت بە، هەروەها کۆنترۆڵی شەکری خوێنت بکە.
دوەم: کەمی ڤیتامین، دەبێتە هۆی وشکبونی پێست و قلیشانی.
چارەسەر: بایەخ بدە بە خواردنی ڤیتامین A ،B3 ،C ،E، زینک و ئۆمێگا-3.
سێیەم: پێڵاوی نەگونجاو، بەتایبەتی ئەو پێڵاوانەی لایەکانی قاچت داناپۆشێت، دەبێتە هۆی قلیشان.
چارەسەر: دڵنیابەرەوە لەوەی ئەو پێڵاوەی دەیکەیت قەبارەی قاچی خۆت بێت و لایەکانی قاچت داپۆشێت.
چوارەم: بەچونە ناو تەمەنی نائومێدی لە خانماندا، پێیەکان و هەندێک بەشی جەستە توشی قلیشان دێت.
چارەسەر: پێویستە کرێمی ئیسترۆجین بەکاربهێنیت، بەڵام باشترە سەرەتا راوێژ بە پزیشک بکەیت.
پێنجەم: زۆر وەستان بە پێوە بەتایبەتی لەسەر ئەرزی تەختە، پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر پێیەکان.
چارەسەر: ئەگەر لە شوێنێک بویت نەتتوانی دانیشیت، بەیەک شێوە مەوەستە و راهێنان بە قاچت بکە.
شەشەم: گەرماوی گەرم دەبێتە هۆی قلیشانی پێ، باشترە بە ئاوی شلەتێن خۆت بشۆیت، چونکە ئاوی گەرم چەوری سروشتی سەر پێست لادەبات و توشی وشکبونەوەی دەکات.
چارەسەر: بە ئاوی شلەتێن خۆت بشۆ، دوای گەرماو کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە.