14 هونەرمەندی کورد گۆرانی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا دەڵێن

11:24 - 12/07/2020

16821جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

14 هونەرمەندی کورد پێکەوە کلیپێکی نوێیان بڵاوکردەوە و گۆرانی بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێن.

بەشێک لە هونەرمەندان لە کلیپێکی نوێدا گۆرانی بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەڵێن، تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن مازیار فایەق نوسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن ئاریۆسەوە نوسراوە، بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

هونەرمەدان مەبەستیانە لەرێگەی ئەم کلیپەوە هاونیشتیمانیان لە مەترسی بڵاوبونەوەی  پەتای کۆڤید-19 ئاگاداربکەنەوە و هۆکاربن بۆئەوەی هاوڵاتیان رێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن.