خەندان لایف
چاویلکەی هەتاوی یەکێکە لەو ئێکسیسواراتانەی لەلایەن خانمانەوە بایەخی زۆری پێدەدرێت، سەرەڕای ئەوەی کە جوانی بە شێوازی دەرکەوتن دەبەخشێت هاوکات چاوەکان لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر دەپارێزێت، پێویستە لە کاتی هەڵبژاردنی شێوەی چاویلکەکە دڵنیابیتەوە لەوەی لەگەڵ شێوەی روخسارت دەگونجێت.
روخساری شێوە بازنەیی
بۆ ئەم شێوە روخسارە پێویستە ئەو چاویلکەیەی هەڵیدەبژێرن روخساریان درێژتر دەربخات، هەربۆیە چاویلکەی شێوە لاکێشەیی گونجاوە، دوربکەوەرەوە لە چاویلکەی شێوە بازنەیی و هێلکەیی، یان چاویلکەی بچوک.
روخساری شێوە چوارگۆشەیی
چاویلکەی شێوەی هێلکەیی یان بازنەیی بکە، دوربکەوەرەوە لە چاویلکەی شێوە لاکێشەیی و چوارگۆشەیی.
روخساری شێوە دڵی یان سێگۆشەیی
چاویلکەی پشیلەیی گونجاوە، بەڵام دوربکەوەرەوە لەو چاویلکانەی بەشی سەرەوەی نەخشدارە.
روخساری شێوە ئەڵماسی
چاویلکەی شێوە بازنەیی یان هێلکەیی گونجاوە، بەڵام چاویلکەی چوارگۆشە و لاکێشە نەگونجاوە.
روخساری لاکێشە
چاویلکەی بازنەیی و هێلکەیی زۆر دەگونجێت، بەڵام چوارگۆشە و لاکێشە گونجاو نین.
روخساری هێلکەیی
ئەم شێوە روخسارە زۆرینەی شێوەکانی چاویلکەی لەگەڵ دەگونجێت و بە ئاسانی چاویلکەیان دەست دەکەوێت.