فرمێسک نوێترین کلیپی بڵاودەکاتەوە

01:01 - 11/07/2020

14820جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، فرمێسک، بەمزوانە نوێترین کلیپی بڵاودەکاتەوە.

فرمێسک لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک تیزەری کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەمزوانە ئەو بەرھەمە بڵاودەبێتەوە و دەکەوێتە بەر سەرنجی ئازیزان، من ئەو نوێترین بەرھەمەم پێشکەش دەکەم بە ھەمو ئەو کەسانە کە لە کێو و تەلانەکان عەوداڵی پەیداکردنی پاروەنانێکن".

ئەم بەرهەمە نوێیەی فرمێسک لە تێکستی هێمنە، ئاوازەکەی لەلایەن هونەرمەند خۆیەوە دانراوە، کاری میوزیک ئەڕێنجمێنتی لەلایەن رۆنی براک بۆ کراوە، سەید موحەمەدی کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

فرمێسک خەڵکی شاری مهاباتی کوردستانی رۆژهەڵاتە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بەناوی "مەی" توانی هەوادارێکی زۆر بەدەستبهێنێت و دواتریش چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی دیکە بڵاوکردەوە.