لەبەر ئەم هۆکارانە هەمو رۆژێک مێخەک بخۆ

12:44 - 11/07/2020

79899جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

مێخەک یەکێکە لە بەهاراتە باوەکان کە بەزۆری لە وڵاتی ئیندۆنیسیا بەرهەمدەهێنرێت، تامێکی شیرینی هەیە و بۆ چارەسەری پزیشکی بەکاردەهێندرێت، ماڵپەڕی healthline چەند زانیاریەکی سەرسوڕهێنەری لەسەر مێخەک بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز، ڤیتامین K، رۆڵی هەیە لە بەهێزبونی ئێسک، یارمەتی گەشەی خانەکانی مێشک دەدات.

دوەم: دژە ئۆکسانی تێدایە، سترێس و دڵەراوکێ کەمدەکاتەوە، رێگری دەکات لە سەرهەڵدانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

سێیەم: دژە شێرپەنجەیە و خانە شێرپەنجەییەکانی جەستە لەناودەبات.

چوارەم: دژە بەکتریایە و سێ باوترین جۆرەکانی بەکتریا لە جەستەدا لەناودەبات.

پێنجەم: کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن و شەکری خوێن دەکات، رێگری لە سەرهەڵدانی نەخۆشی شەکرە دەکات.

شەشەم: سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات، بەهۆی پێکهاتە خۆراکییەکانی رێژەی خرۆکە سپیەکان لە جەستەدا زیاد دەکات، یارمەتی دەدات دژی نەخۆشییەکان بجەنگێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، کە بۆ بەرگری جەستە گرنگە.