خەندان لایف ئەستێرەی هۆلیوود، جۆنی دیپ لەمیانەی بەڕیوەچونی کۆتا دانیشتنی دادگا، زانیاری نوێ لەبارەی کێشەکانی و خۆی و ئەمبێر هێرد ئاشکرا کرد و دەڵێت بەزۆر ناچاری کردوم گرنگی پێبدەم. دوێنی هەینی، چوارەمین دانیشتنی دادگایی ئەمبێر هێرد و جۆنی دیپ بەڕێوەچو، کە جۆنی دیپ سکاڵای لەسەر رۆژنامەی The sun و ئەمبێر هێرد، هاوسەری پێشوی تۆمارکرد، لە دادگا بۆ یەکەمینجار زانیاری لەبارەی ژیانی تایبەتی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "ئاساییە دو هاوسەر لەبەردەم تەلەفزیۆن دابنیشن و نانبخۆن، بەڵام هەندێک کات ناچاری دەکردم بۆ ئەو شتانە". وتیشی، "ئەگەر دەستیم نەگرتایە، دەستی بە توندی دەگرتم، تەنانەت ئەو کاتەی نانیشم دەخوارد، ناچاری دەکردم دەستی بگرم". لەگەڵ ئەوەشدا ئەمبێر هێرد سکاڵای لەسەر جۆنی تۆمارکرد و وتی بوتڵی شەرابی فڕێداوە و برینداربوم، تەنانەت لە یادی 30 ساڵەی لەدایکبونم لێیداوم، بەڵام جۆنی دیپ رەتی کردەوە کە بۆتڵی شەرابی فڕێدابێت و ژنەکەی بریندار بوبێت، وتی من هیچ کات لە ژنەکەمم نەداوە، بەڵکو لێیداوم و ناچاری کردوم بەرگری لەخۆم بکەم. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دوساڵی رابردو ناکۆکی کەوتە نێوان ئەمبێر هێرد و جۆنی دیپ، کە بۆماوەی 2 ساڵ هاوسەری یەکتر بون، ئەمبێر جۆنی دیپی تۆمەتبارکرد بەوەی کە لێیداوە و توندوتیژی بەرامبەر نواندوە. راستەوخۆ رۆژنامەی The sun ئەم تۆمەتانەی ئەمبێری بڵاوکردەوە و جۆنی دیپی وەسفکرد بە "ئەو پیاوەی لە ژنەکەی دەدات" لە کاتێکدا دادگا ئەو تۆمەتانەی ساغ نەکردبوەوە. پاش دوساڵ جۆنی دیپ توانی بیسەلمێنێت کە بێتاوانە، بڕیاریدا داوای یاسایی لەدژی ئەو رۆژنامەیە تۆماربکات، چونکە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لەژێر ئەو ناوە بوەتە هۆی ناوزراندنی بەشێوەیەک کە رۆڵی "جاک سپارۆ" لەدەستبدات لە فیلمی Pirates of the Caribbean، تا ئێستا هەردو دۆسیەکە بە کراوەیی لە دادگا ماوەتەوە.