هۆکار و چارەسەری قەڵەوی ورگ

05:25 - 09/07/2020

100704جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

کۆبوونەوەی چەوری زۆر و بوونی ورگ لە لەشدا یەکێکە لە گرفتە باوەکان لەنێوانی هەردوو ڕەگەزدا، چونکە جگە لەوەی دەبێتە خاوەنی لەشێکی ناڕێک و ناشرین هاوکات جەستەیەکی ناتەندروستی دەبێت، دکتۆر بینایی کامەران هۆکار و چارەسەری بڵاوکردوەتەوە.

هۆکارەکان:
یەکەم: خواردن وەک سەمون و نان و لەفە، شیرینی، شەکر، شیر و میوەی زۆر لە شەودا.

دوەم: خواردنەوەکان، وەك شەربەت، خواردنەوه گازیەكان، بیره، ماستاو، دۆ.

دوەم: غازات و هەوكردنی ریخۆڵه و قەبزی.

چوارەم: قەلەقی و سترێس و بیركردنەوەی زۆر، دانیشتنی بەردەوام و شەوان درەنگ خەوتن.

پێنجەم: هەندێ دەرمان و چارەسەر وەك، حەبی زەخت، حەبی حەساسیەت، ئازار و حەب یان دەرزی مەنع.

چارەسەر:
یەکەم: تەرككردنی خواردن و خواردنەوه خراپەكان و كەم كردنەوەی حەب و دەرمان، زۆر خواردنی خواردنه باشەكانی وەك : خه یار، تەماته، كاهو، سڵق، كولەكه، چاى سەوز، دارچینی، لیمۆ، زه نجەفیل، سركەی سێو و سیر .

دوەم: وەرزش یان رۆشتنی رۆژانه.

سێیەم: چاكردنی خەوی شەو و ئارام كردنەوەی مێشك به وەرزش یان مەلەکردن.

چوارەم: ئاو زۆر خواردنه وه، نیو کاتژمێر پێش و پاش نان خواردن، تەرككردنی ئاو خواردنەوه لەكاتی نان خواردندا.

پێنجەم: چارەسەری كێشەكانی ریخۆڵه و هەوكردن و قەبزی، له رێگەی ئاو خواردنەوه و چای سەوز، رازیانه، خەوی شەو، وەرزش یان رۆشتن بو ماوه ی 1 كاتژمێر رۆژانه.