خەندان لایف
رەنگە ئارەزو بکەیت ببیت بە کەسێکی دەوڵەمەند و خاوەن سەرمایەیەکی زۆر، بەڵام بۆئەوەی بگەیت بەو خەونە پێویستە گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانت ئەنجامبدەیت، چەند نیشانەیەک هەیە دەریدەدات ئەگەر بەو شێوازە بەردەوام بیت نابیت بە کەسێکی دەوڵەمەند.
یەکەم: زۆر کاردەکەیت بەڵام بە زیرەکانە کارناکەت.
دوەم: سەرنجت لەسەر پاشەکەوت چڕکردوەتەوە، نەک لەسەر زیادکردنی دەستکەوتەکان.
سێیەم: کۆمەڵێک شت دەکڕێت کە لە توانای تۆدا نییە پارەکەی بدەیت.
چوارەم: رازیت بەو دەستکەوتەی کە بەدەستی دەهێنیت و هەوڵی زیادکردنی نادەیت.
پێنجەم: پارەکانت بەهەدەر دەدەیت و کارییان پێناکەیت بۆ زیادبونی لایەنی داراییت.
شەشەم: دوای خەونی کەسانی دیکە دەکەویت نەک خەونی خۆت.
حەوتەم: ناتەوێت ماندوببیت و دەتەوێت بە بەردەوامی لە پشودا بیت، بەڵام بون بە کەسێکی ملیاردێر ماندوبون و هیلاکی دەوێت.
هەشتەم: وابیردەکەیتەوە دەوڵەمەندبون شتێکی سەختە و پێی ناگەیت.