خەندان لایف لەگەڵ گۆڕانکاری ساڵەکان گۆڕانکاریش لە یاساکانی ئەتەکیەت رودەدات، هەندێک یاسای نوێ دانراوە و هەندێک لە یاساکان لابراون، چەند یاسایەکی ئەتەکیەت هەیە پێویستە هەمو خانمێک بیزانێت. یەکەم: کاتێک لەسەر کورسی دادەنیشیت، پشتت مەچەمێنەرەوە و پاڵمەدەرەوە باشترە بۆشاییەک لە نێوان خۆت و پشتی کورسیەکەی جێبهێڵیت. دوەم: مەترسە لە کارکردن، ئەو کارە بکە کە لەگەڵیدا هەست بە ئاسودەیی دەکەیت. سێیەم: یاساکانی ماکیاژکردن پەیڕەو بکە، ئەگەر پشتچاوت تۆخ بو سوراوی کاڵ بکە، ئەگەر سوراوت تۆخ بو پشتچاوی کاڵ بکە. چوارەم: رێزی خۆت و کاتەکانت بگرە، ئەگەر میوانێک هات بێئەوەی ئاگادارت بکاتەوە، ئاساییە بە جلی ئاسایی و قژی ناڕێکەوە بتبینێت، مەرج نییە ماوەیەکی زۆر میوانەکان جێبهێڵێت تەنیا بۆئەوەی ماکیاژ بکەیت. پێنجەم: مۆبایلەکەت لەسەر مێز دامەنێ لە شوێنە گشتیەکان، باشترە سەرنجت لەسەر کەسانی چواردەورت بێت. شەشەم: کاتێک قسە لەگەڵ کەسێک دەکەیت مەرج نییە راستەخۆ وەڵامی بدەیتەوە، بەڵام کاتی وەڵامدانەوەشت زۆر دوامەخە، زۆر درەنگ وەڵامدانەوەی بەرامبەر کارێکی رێزدارانە نییە. حەوتەم: دەستت لەسەر کەمەرت دامەنێ، راستە زۆرکات توشی ئەو دۆخە دەبنەوە نازانن دەستیان چی لێبکەن، باشترە لەو کاتەدا دەست لەسەر دەست دابنێیت. هەشتەم: زیادەڕەوی مەکە لەبەکارهێنانی وشەکانت و پێویست نییە لە یەک نامەدا بڵێیت (سوپاس، تکایە..)، بە وریای وشەکانت هەڵبژێرە. نۆیەم: ئەگەر کەسێک بە ناوی خۆتەوە بانگی نەکردیت ئاوڕ مەیەرەوە، بەتایبەتی ئەگەر بە "هێی، تۆ" بانگیان کردیت، بەڵام ئەگەر بە "ببورە، بەیارمەتیت" بانگیانکردیت ئاساییە وەڵام بدەیتەوە.