بێوار عیزەت نوێترین کلیپی بڵاودەکاتەوە

11:11 - 09/07/2020

14269جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بێوار عیزەت، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "دلۆ جان" بڵاوکردەوە.

بێوار عیزەت، لەچەناڵی یوتیوب، گۆرانییە نوێیەیەکی بەناوی "دلۆ جان" بڵاوکردەوە، تێکستەکەی لەلایەن سەباح بابەزینی بۆ نوسراوە، کاری ئەرێنجمێنتی لەلایەن ئارمین حەبیبی بۆ ئەنجامدراوە

بێوار عیزەت، ساڵانێکی زۆرە لە بواری هونەریدا کاردەکات، لەم چەند ساڵەی رابردو لە دەرەوەی وڵات ژیان بەسەردەبات، لەگەڵ ئەوەی بۆ ماوەیەک لە کارە هونەری دورکەوتەوە، بەڵام دوبارە بە بەرهەمی نوێوە دەگەڕێتەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ئەلبومی گۆرانی تایبەت بە خۆی هەیە.