کریستاڵ رونکردنەوە لەسەر بەرهەمەکانی پێشوی دەدات

02:40 - 08/07/2020

20056جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژ کریستاڵ رونکردنەوە لەسەر بەرهەمەکانی پێشوی دەدات و دەڵێت لە تەمەنێکی منداڵتر کارم دەکرد، بۆ داهاتو بەوشێوەیە نابێت.

کریستاڵ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "چەند ساڵێکە لەکاری هونەری گۆرانیوتن وەستاوم، دەمەوێت ئەمجارە دەستپێبکەمەوە بە کاری هونەری بەشێوازێکی جوانتر، گونجاوتر و پتەوتر".

وتیشی، "چونکە سەرەتای کاری هونەریم تەمەنێکی منداڵترم هەبو لە ئێستا و بەمێشکێکی منداڵتر بڕیارم لەسەر شتەکان دەدا کە بۆیانکردم، هاوکات ئەگەر بمەوێت دەستبکەوە بەکاری گۆرانیوتن خۆم بڕیاری لەسەر دەدەم نەک کەسێکی دیکە بڕیار لەسەر شتەکانی من بدات".

ئەوەشیخستەڕو، "هەر کەموکوڕییەک لەو بەرهەمانە هەبێت کە پێشکەشمکردن هیچی هەڵبژاردنی من نەبو، بەڵکو هەڵبژاردنی ئەو کەسە بو کە پێی دەوترێت ئاوازدانەر، رای لەسەر بوە و منیش بە تەمەنێکی منداڵی بڕیارم لەسەر بڵاوکردنەوەی داوە".

راشیگەیاند، "ئەوانە وەکو ئەزمونی کاری هونەری وابون بۆمن، بەڵام ئەگەر لە داهاتو کاری هونەری بکەم پێویستە زۆر بە باشتر بڕیاری لەسەر بدەم، داوای لێبوردن دەکەم ئەگەر بەرهەمەکانی پێشوم بەدڵی هەموان نەبوبێت".

کریستاڵ ناوی ڕاستەقینەی کانییە، یەکێکە لەو خانمانەی پێشتر کاری نواندنی کردوە و ڕۆڵی لە چەندین فیلم و درامادا بینوە ، بەڵام دواتر هاتە نێو دنیای گۆرانی، ئەلبومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاوکردەوە.