دەرهێنەرێکی کورد توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بو

02:29 - 06/07/2020

24373جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

نیاز لەتیف، دەرهێنەری درامای بەختە باران، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابو.

ئەکتەر و دەرهێنەر نیاز لەتیف، پاش ئەوەی چەند نیشانەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدادەرکەوت و پشکنینی کرد، ئەنجامی پشکنینەکەی ئەرێنی دەرچو و توشی ڤایرۆسەکە بوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردو، روبار ئەحمەد، رزگار باهیر و یاسین قادر بەرزنجی، هەرسێ ئەکتەری درامای بەختە باران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابون، لە ئێستادا تەندروستییان جێگیرە.