شاجوانی کوردستان رەخنەی توند لە کۆمەڵگا دەگرێت

11:16 - 04/07/2020

54679جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

سانا مەحمود، شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2018، رەخنەی توند لە کۆمەڵگا دەگرێت و دەڵێت کۆمه‌ڵگا روخساری راستەقینەی مرۆڤەکان قبوڵناکات و هەموان بۆ قسەی کۆمەڵگا دەژین.

سانا مەحمود، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئینستاگرام رایگەیاند، "لە وێنەیەکدا شانم داپۆشراوە، لە وێنەیەکیشدا دانەپۆشراوە، دەیبینن هۆكارەكەی چییە؟  لەبەر ئەوەی كۆمەڵگا دەڵێت دەبێت پێستت جوان بێت، لوتت رێك و بچوك بێت، لێوەكانت گەورە بن بەس زۆر گەورە نا، جەستەت لاوازبێت، بێت بەڵام سنگت و سمتت گەورە بێت ئەگینا پیاو ئێمەی ناوێت، ئایە ئەوە یانی ئەگەر ئەوانەم نەبێت، دڵ خۆش نەبم؟ نەژیم؟ لە ئێوە دەپرسم، ئایە بۆ كۆمەڵگا و قسەی خەڵك دەژیت؟".

لە درێژەی نوسینەکەیدا وتی، "یەكێك پێی وتم ”پۆستی مەكە، شەرم ناكەیت؟ شانت زیپكەی پێوەیە، لوتت گەورەیە و قژت بژە”، بۆ شەرم بكەم؟ هەمومان زیپكەمان پێوەنییە؟ بۆ شەرم بكەم كە بەم لوتەوە لە دایكبوم؟ بۆ شەرم بكەم كە قژم خاوكردەوە بەڵام باران باری ئەو رۆژە؟".

هەروەها ئەوەشیخستەڕو، "ئەو كەسەی كە ئەو قسانە دەكات بە وشەی تر دەڵێت; كچێك داون سیندرۆمی هەبێت هەرگیز نابێت بە شاجوان، كوڕێك قاچێكی نەبێت هەرگیز نابێت بە پاڵەوانی لەش جوانی، كەسێك نابینا یان نابیست بێت هەرگیز نابێت بە زانا، زۆر ناشرین و بێ ڕێزییە ئەو قسانە".

سەنا مەحمود لەدایکبوی ساڵی 1996ی شاری هەڵەبجەیە، لە 20ی کانونی یەکەمی 2018 لەنێوان 14 بەربژێردا، توانی نازناوی شاجوانی کورستان بەدەستبهێنیت.