خەندان لایف
هونەرمەندی گۆرانیبێژ کاروان هەورامی، بەمزوانە کلیپێکی نوێ بەناوی "بێ خەم" بڵاودەکاتەوە.
کاروان هەورامی لەپێگەی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوک تیزەری کلیپە نوێیەکەی بەناوی "بێ خەم" بڵاوکردەوە و بەمزوانە تەواوی ڤیدیۆ کلیپەکە بڵاودەکاتەوە.
کاروان هەورامی لەدایکبوی ساڵی 1981، زياتر لە 10 ساڵە لە بواری هونەریدا دەرکەوتوە، گۆرانیەکانی بە ستایلی پۆپ دەڵێت، خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.