خەندان لایف
خاڵی قاوەیی پێست بە هۆکاری جیاواز دروستدەبێت، لەئێستادا بوە بە دیمەنێکی جوان لەسەر پێست و بەشێکی زۆر لە خەڵکی بە ماکیاژ دروستی دەکات و تەنانەت بە تاتۆش دەیکێشن، چەند زانیاریەک هەیە لەسەری کە رەنگە تا ئێستا نەتبیستبێت؟
یەکەم: بەهۆی چییەوە دروستدەبێت؟
خاڵە قاوەییەکان لەو کەسانە دروستدەبێت لە جیتانیانە، بەهۆی میلانینەکانی پێستەوەیە، ئەگەر چلاک بێت پێستت تۆخ دەبێتەوە و ئەگەر ناچالاک بێت رەنگی پێستت کاڵ دەبێتەوە.

دوەم: لە ئەنجامی چییەوە دروستدەبێت؟
هۆکاری سەرەکی دروستبونی ئەو خاڵە قاوەییانە لە ئەنجامی بەرکەوتنی تیشکی خۆرەوە دروستدەبێت، لە هاویندا تۆخ دەبنەوە و لە زستاندا کاڵ دەبنەوە.

سێیەم: ئایا خاڵەکان دەبنە هۆی شێرپەنجە؟
خاڵە قاوەییەکان هەرگیز هۆکارنین بۆ دروستبونی شێرپەنجە و ناگۆڕێن بۆ خانەی شێرپەنجەیی.

چوارەم: ئەو خاڵە قاوەییانە لە چی ئاگادارت دەکاتەوە؟
خاڵە قاوەییەکان کاردانەوەی پێستە بۆ تیشکی خۆر، واتە پێستت زۆر هەستیارە بە خۆر، لەوە ئاگادارتدەکەنەوە کە پێویستە پێستت لە تیشکی خۆر بپارێزیت، چونکە ئەو کەسانەی هەستیارن بەخۆر زیاتر ئەگەر ئەوەی هەیە توشی شێرپەنجە ببن بەهۆی خۆرەوە.

پێنجەم: دەکرێت مرۆڤ لەگەڵ لەدایکبونی ئەم خاڵانەی هەبێت؟
هیچ مرۆڤێک لەگەڵ لەدایکبونی خاڵی قاوەیی بۆ دروستنابێت، بەڵکو بەهۆی تیشکی خۆرەوە دروستدەبێت.

شەشەم: لە کۆندا چۆن بیریان لەم خاڵانە دەکردەوە؟
5 سەدە پیش ئێستا پێیان وابوە ئەم خاڵانە نیشانەی خراپەکاری شەیتانە، هەربۆیە ئەگەر خانمێک ئەو خاڵانەی هەبوایە دەیانبرد بۆ جادوگەر و تاقیکردنەوەی لەسەر دەکرا، هەندێکجاریش ئەو تاقیکردنەوە سەیرانە کۆتایی بە ژیانی ئەو خانمە دەهێنا، بەڵام بۆ پیاوان ئاسایی بو و هیچ کێشەی نەبو.

حەوتەم: چۆن رێگە لە دروستبونی بگریت؟
لە راستیدا ئەم خاڵانە زۆر جوانن، بەڵام ئەگەر حەز بە نەمانی دەکەیت باشترین شت ئەوەیە لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر دوربکەویتەوە و لەبەر سێبەر بمێنیتەوە، هەروەها دژە خۆر بەکاربهێنە.