1
من نه‌متوانی، بۆم نه‌ڕه‌خسا بچم بۆ فێستیڤاڵی ئاوازی گه‌لان له سلێمانی، لێ له دوره‌وه زۆر سه‌رسامی ئه‌و زندوێتیهی شاره حه‌یاته‌كه بووم، ئه‌و شاره‌ی ڕۆم و عه‌جه‌م و عه‌ره‌ب ده‌ستیان ناوه‌ته بینه قاقای و خۆیشمان ڕۆژنیه برینێك نه‌كه‌ینه جه‌سته‌ی لێ هه‌ر به پێوه‌یه، ئه‌م به پێوه بوون و وهجاخڕونیهی سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئالی به‌به‌و نالی و سالم و كوردی و ئه‌وانی تر، وێڕای هونه‌رمه‌نده كورد و فارسه‌كان گه‌لێك دڵخۆشبووم كاتێ ئیلهام مهدفهعیم بینی، ئه‌و هونه‌ر مه‌نده‌ی گۆرانیه‌كانی هه‌میشه له خه‌یاڵ و سه‌ر لێومن، ئه‌و چه‌ند جوان وتی سلێمانی سه‌ر سه‌رم، سلێمانی له نێو ئه‌و هه‌موو ستهمكاریهدا گه‌لان كۆده‌كاته‌وه و هه‌ناوی گۆییژهو ئه‌زمڕ لیپ ده‌كات له میوزیك فارس و كورد و عه‌ره‌بی هه‌ر سێ به ده‌فته‌ر گرتووه.
2
له نێو ئازاری نه‌بڕاوه‌ی گه‌لی كورد‌و له نێو ئازاری گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا، كه به‌ده‌ست سته‌مكاری خۆ ده‌سه‌ڵاتیه‌وه ده‌ناڵێنن، له ناو هه‌رێمێكدا كه خێزان هه‌یه سێ مانگه موچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌و دینارێك له ماڵه‌كه‌یدا نیه‌و خێزانی خوا پێداویش هه‌یه هه‌موو ژه‌مێكی به‌شی موچه‌ی پاكهوانێك پتره، له هه‌رێمێكدا خه‌ریكه له یه‌كتر خوێندن و ڕق بوونه‌وه له یه‌كتر ده‌بێته كه‌لتورو خۆشه‌ویستی ده‌مێكه كه‌س ئاوڕی لێناداته‌وه، مه‌گه‌ر له نێو لاپه‌ڕه‌كانی فه‌یسبووك و بۆ فریوو، له‌و ههرێمۆكه بچوكه‌ی كوردا وێڕای بۆنی ئاواز‌و میوزیك كه‌چی چوار به‌رپرسی سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات نادۆزیته‌وه، ڕاستگۆیانه له خه‌می خه‌ڵك و خۆشیاندا بن.
3
به ته‌نیشت ئاوازی گه‌لانه‌وه، درۆنه‌كانی ڕۆم و عه‌جه‌م ڕۆژنیه برینێك نه‌كه‌نه دڵمان، كه‌چی هێشتاش هه‌ر زیاتریان لێمان ده‌وێت، كیژ و كوڕه لاوه‌كان له وڵات ڕاو ده‌نێن و ده‌ربه‌ده‌ری چیا‌و شی‌و دۆڵیان ده‌كه‌ن و له‌وێش لێیان ناگه‌ڕێن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ڕێگه مان نه‌ده‌ن بچینه كوشتن‌یان ده‌بێت خۆتان بیان كوژن، ئێمه‌ش هه‌موو نا، لێ له ناوماندا هه‌ن ده‌ڵێن جا قه‌یدی چیه نه‌ك به‌رخی نێر " به‌رخی نێر‌و مێ بۆ سه‌ر بڕینه " ئه‌م په‌نده ناشرینه هه‌میشه عه‌گیدو شه‌نگه كنای ئێمه‌ی كردوههبه نیشانه‌ی تیری دوژمن و خۆ زمانه‌كه‌ش له سه‌ر لاشه‌ی هاوخوێنهكهی شای گێڕاوه.
4
ئێستا خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی پیار كۆنیسام " دروستكردنی دوژمن " ئه‌وه‌ی كاك حه‌مه‌ڕه‌شید زۆر جوان وه‌ریگێڕاوه‌و كتێبێكه ده‌بێت هه‌موو به‌رپرسێكی كوردی باشور بیخوێنێته‌وه له‌وێ ڕسته‌یه‌ك زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام " له هه‌موو وڵاتانی دنیا مۆزه‌خانه‌ی جه‌نگ هه‌یه، مۆزه‌خانه‌ی كوشت و بڕو وێرانی، به‌ڵام له كه‌م وڵاتی دنیا مۆزه‌خانه‌ی ئاشتی هه‌یه " ئاوازی گه‌لان كه من بۆ خۆم پێمخۆشه داهاتوو نێو بنرێت چریكه‌ی ئاشتی، یان ئاوازی ئاشتی، ده‌كرێت گرته‌كانی، وێنه‌كانی میوزیك و گۆرانی و جۆش و خرۆشه‌كه‌ی هه‌ر له‌و پاركه شیرینه مۆزه‌یه‌كی بۆ بكرێته‌وه‌و ناو بنرێت مۆزه‌ی ئاشتی.
5
جارێكیان وتم دكتۆر به‌رهه‌م هه‌ندێك كاری كردوه ، جێی ڕێزه لێره‌و له‌وێ شاڵاویان بۆ هێنام ، له ناو هێرش به‌ره‌كاندا هه‌بوو به‌رهه‌م ساڵح هیچ نه‌مابوو بۆی نه‌كات، منیش جگه له وتنی راستهك هیچی ترم نه‌وتبوو، ئه‌گه‌ر زانكۆی ئه‌مه‌ریكی و، شوێنی ئێستای زانكۆی سلێمانی و هه‌واری شار دروست نه‌كرابان، ڕه‌نگه ئێستا هه‌ر سه‌ت مه‌ترێك زه‌وی له بن چنگی یه‌كێكدا بوایه، ڕه‌وان شاد عه‌بدولڕه‌حمان خه‌لیفه پێی وتم جوانی له‌وه‌دایه به باش باش و به خراپ خراپ بڵێین بۆیه له كوێدا دکتۆر به‌رهه‌میش باشی كرد بیڵێ و گوێ مه‌ده تانه‌و ته‌شه‌ر.
به هه‌ق به‌رهه‌م ساڵح كارێكی باشی كرد.
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی