مۆدێرنه‌و عه‌قڵانیه‌تى مۆدێرنه، به تیۆریزه كردنى جیاوازیه‌كان و سه‌رله‌نوێ ڕه‌خنه كردنه‌وه‌ى سیستمى عه‌قڵانیه‌تى تاكڕه‌هه‌ندو ڕیفۆرمكردنه‌وه‌ى كلاسیزمى سیاسى، ده‌ستى پێكرد.
یه‌كێك له هه‌نده‌سه سیاسى و مه‌عریفیه‌كانى مۆدێرنه ، ڕوانگه‌ى سیاسى لیبرالیزم بوو ، لیبرالیزم هه‌م وه‌كو تایپێكى نویى سیاسى و هه‌میش وه‌ك ته‌واو كارییه‌ك بۆ سیستمى دیموكراسى له ئاستێكى باڵاتردا، پێویستى سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه‌و ڕه‌خنه‌كردنه‌وه‌ى كایه سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى هێنایه پێشه‌وه، به جۆرێك كه بونیاده ئابورى و ماتریاڵیه‌كانى كۆمه‌ڵگا له گه‌ڵ سه‌رخانه ئایدیاڵى و هاوكێشه سیاسى و پاشخانه كولتوورى و فه‌رهه‌نگیه‌كان، به‌رده‌وام كارلێكبكه‌ن و به ئاقارى گه‌شه‌كردن و چاكه‌ى گشتى ئاراسته بكرێن.
لیبرالیزمى ئه‌زمونگه‌رى وه‌ك ڕه‌هه‌ندێكى سیاسى، یه‌كێكه له به‌ره‌نجامه‌كانى په‌ره‌سه‌ندنى مه‌عریفه‌ى ئه‌زموونگه‌رى و ڕه‌خنه‌كردنى عه‌قڵیه‌تى دۆگما‌و داماڵینى به‌شێك له به‌هاو نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیه‌كان له موقه‌ده‌سات و سه‌رله‌نوێ شیكار كردنه‌وه‌ى مافه مه‌ده‌نى و سیاسیه‌كان، هه‌روه‌ها گه‌ڕان به‌دواى هۆكارو هه‌ڵهێنجانى ده‌ره‌نجامه زانستى و مه‌عریفیه‌كان، له جێگه‌ى عه‌قائیدى دۆگما‌و باوه‌ڕى چه‌قبه‌ستوو كه زیاد له حه‌ڤده سه‌ده، كۆمه‌ڵگاى ئه‌وروپى گیرۆده‌ى ئه‌فسانه‌سازى و تابۆو ترس كردبوو، هه‌موو ئه‌و هاوكێشه ڕه‌خنه‌یى و گۆڕانكاریانه، به بناغه‌ى كۆى سیستمى عه‌قڵانیه‌تى مۆدێرنه داده‌نرێ، له‌ناو ئه‌و سیستمه‌شدا، لیبرالیزمى ئه‌زموونگه‌رى، وه‌ك هێلێكى فكرى ـ سیاسى ته‌جروبه ئامێز، وه‌ك پرۆژه‌یه‌كى هه‌مه لایه‌نه، ده‌یه‌وێت مرۆڤ له قۆناغى به پیرۆز كردنه‌وه، بگوازێته‌وه بۆ قۆناغى نرخاندنى بونیاده‌كانى كۆمه‌ڵگا له‌ڕێگه‌ى هێزى بیركردنه‌وه‌و تێگه‌یشتنێكى عه‌قڵانى و مۆدێرنه‌وه، به‌مه‌ش تاك وه‌ك كاراكته‌رێكى چه‌پێندراو ترسێندراو له ژێر ته‌وژمى دۆگم و عه‌قڵیه‌تى سه‌رو سروشتى و ترانسێندنتال و فه‌زاى چه‌قخوازه‌وه، ڕووه‌و دووباره خوێندنه‌وه‌و ئافراندن و بونیادنانه‌وه‌ى كۆى ستراكچه‌ره ماددى و مه‌عنه‌ویه‌كانى كۆمه‌ڵگا، هه‌نگاو ده‌هاوێژێت.
لیبرالیزمى ئه‌زموونگه‌رى، ده‌یه‌وێت به به‌كارهێنانى تیۆره‌كانى دیالێكتیكى مێژوویى، بیسه‌لمێنێ كه مرۆڤ به‌رهه‌مى ئه‌و دیسكۆرسه سیاسى و فه‌زا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه كه تیایدا ده‌كه‌وێته ژێر دیسپلینكردن و كاریگه‌رى بونیاده ماددى و مه‌عنه‌ویه‌كانى كۆمه‌ڵگا.
گۆڕینى كۆمه‌ڵگا به سه‌رله‌به‌رى پێكهاته جۆراو جۆره‌كانیه‌وه، له كۆمه‌ڵگایه‌كى داخراو سه‌پێنه‌ره‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كى كراوه ، كه تیایدا تاك وه‌ك كاراكته‌رێكى گرنگ و خاوه‌ن ویست و ئیراده ، له ڕێگه‌ى فه‌هم و هزراندنى خۆیه‌وه، چاره‌نووسى خۆى دیارى بكات، هه‌روه‌ك (كارل پۆپه‌ر ) ئاماژه‌ى بۆ كردووه، هه‌روه‌ها ڕێكراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و گروپه‌كانى فشار‌و له به‌رچاو گرتنى مافى كه‌مایه‌تیه‌كانى نێو كۆمه‌ڵگا و پاراستنى تایبه‌تمه‌ندى بیركردنه‌وه جیاوازه‌كان، له گرنگترین خه‌سڵه‌ته‌كانى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بێت، ئه‌مه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌یه كه لیبرالیزمى ئه‌زموونگه‌رى، مه‌به‌ستیه‌تى وه‌ك به‌ره‌نجامێكى گرنگ له هاوكێشه‌كانى دیالێكتیكى مێژووییه‌وه به‌ده‌ستى بهێنێت.
ده‌كرێ لیبرالیزمى ئه‌زموونگه‌رى، وه‌ك سه‌نتێزێكى سیاسى و فكرى لێى بڕوانرێ كه به‌ره‌نجامى دوو ئاراسته‌ى جیاوازى نیو لیبراڵه‌كان و سۆسیال لیبراڵه‌كانه له باره‌ى بابه‌ته ئابورى و سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كۆى ئه‌و میتۆنه‌ى په‌یوه‌ند به ئه‌زموونه‌كانى تاك و كۆمه‌ڵگا، وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆ ئه‌م ئاراسته سیاسیه كه‌ڵكى لێوه‌ر ده‌گیرێ.
به‌پێچه‌وانه‌ى به‌شێك له تایپ و مۆدێله‌كانى تر‌ى ناو فه‌لسه‌فه‌ى سیاسى، لیبرالیزمى ئه‌زموونگه‌را تاك به به‌رهه‌مى پرۆسه مێژووییه‌كانى كۆمه‌ڵگا ده‌زانێت و پێى وایه زاتى مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه‌ى مێژووى كۆمه‌ڵگا ناتوانێت ببێته خاوه‌ن ئیجابیاتێكى عه‌قڵانى، مرۆڤ له‌ناو تۆڕى ته‌جروبه سیاسى و ئابورى و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌توانێت كاراكته‌رێكى گرنگ و بایه‌خداربێت، چونكه مرۆڤ بۆ مرۆڤ ئۆبژه‌یه‌و تاكه كه‌س و مه‌وداى ئازادى تاك و ژیانى تاك بابه‌تى كار له‌سه‌ركردنى كۆمه‌ڵگایه، هه‌روه‌ك چۆن كۆمه‌ڵگاو ستراكچه‌رو بونیاده‌كانى كۆمه‌ڵگا بۆ هۆشیارى و فامكردنه‌وه‌ى تاك، واقعێكه مایه‌ى تێڕامان و بیر لێكردنه‌وه‌یه.
وه‌زیفه‌ى بنه‌ڕه‌تى ئه‌م تایپه له هزرى سیاسى، ده‌سته‌به‌رى پێداویستى ماددى و دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى و گرنگیدان به سایكۆلۆژیه‌تى مرۆڤه، له‌ناو پلاتفۆڕمى ده‌سه‌ڵاتى سیاسی‌دا، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانى هۆشیارى ده‌سته‌جه‌معى له‌ڕێگه‌ى كۆكردنه‌وه‌و به‌شدارى كۆى پێكهاته‌و گرووپه جیاوازه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا له ته‌جروبه سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوریه‌كاندا.
ئه‌م ڕه‌وته ئه‌زموونگه‌ریه، وه‌ك ته‌وژمێكى واقع بین و ڕیالیستى، ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ى گۆڕانكارى و چالاكیه مرۆییه‌كانه‌وه بناغه‌ى ئاگامه‌ندى مرۆڤ دابڕێژێت، كه تیۆره‌كانى په‌یوه‌ندیدار به گه‌شه‌كردنى سیاسى و سیستماتیزه‌كردنى ژێرخانى ئابورى كۆمه‌ڵگا، به‌شێكن له‌م ئاگامه‌ندیه.
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی