حكومەت و پەرلەمانمان بۆچییە؟

سەرتیپ جەوهەر

1-06-2023

4399جار خوێندراوەتەوە


لەواقعدا زیاتر لە 10 ساڵە پەرلەمانی كوردستان و زۆربەی دامەزراوەكان پەكیان كەوتووە. لەدوای نەخۆشكەوتنی رەحمەتی مامجەلال تەوافوقی سیاسی پەكیكەوت، پەرلەمانی كوردستانیش دەتوانین بڵێن هیچ ئیشوكارێكی نەما.

لە 30 حوزەیرانی 2013 كاتێك تەمەنی سەرۆكایەتی هەرێم درێژكرایەوە، لەپەرلەمان لەدەرەوەی هەموو سیاقێكی قانونی ئەم بڕیارە درا، دواتر لە 2015 سەرۆكی پەرلەمان رێگری لێكرا بگەڕێتەوە پەرلەمان و دەرگای ئەو دامەزراوەیە داخرا تا هەڵبژاردنی 2018. خولی دواتری پەرلەمان جگە لەدەنگدان بەكابینەی نۆیەم ئەم دامەزراوەیە دەتوانین خراپترین خولی پەرلەمان بووە لەمێژووی هەرێمی كوردستان.

 بەر لە 2013 رێككەوتننامەی ستراتیجی بۆ ماوەیەك لەنێوان یەكێتیی و پارتی هەبوو، هەموو رێككەوتنێكی هەردولا لەسەر هەر پرسێك دەهێنرایە پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرا. جگە لەو شەش ساڵەی (2007- 2013) رێككەوتنی ستراتیژیی لەنێوان یەكێتیی و پارتی هەبووە، بەدرێژایی 31 ساڵی رابردوو، پەرلەمانی كوردستان وەك دامەزراوەی تەشریعی و بڕیاردان هیچ بەهایەكی نەبووە.

لەدوای ریفراندۆم بەبریاری پەرلەمان سەرۆكایەتی هەرێم هەڵگیرا، تا هەڵبژاردنی 2018 هەرێم بەبێ‌ سەرۆكی هەرێم بوو، بێئەوەی هیچ گرفتێك هەبێت یان بۆشاییەك هەستی پێبكرێت! ئێستاش لەم خولەدا كە ساڵێكیش تەمەنی درێژكراوەتەوە (سەرۆكایەتی هەرێم) رۆڵێكی ئەوتۆی لەبڕیاردان و سازانی نیشتیمانیدا نەبووە.

جگە لە پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم، خۆ دامەزراوە هەرە گرنگەكانی چاودێری و پشكنین لەم حوكمڕانیە دەمێكە ماوەیان بەسەرچووەو لەدەرەوەی هەموو سیاقێكی قانونی ئیش دەكەن، لەكاتێكدا ئەو دامەزراوانە لەبنەڕەتدا بۆ نەهێشتنی گەندەڵیی و راستكردنەوەی چەوتی حوكمڕانیی دروستكراون. بۆ نمونە دەستەی نەزاهە نزیكەی 8 ساڵە ماوەكەی بەسەرچووەو دیوانی چاودێریی دارایی-ش پار ساڵێك تەمەنی سەرۆكەكەی درێژكرایەوەو ئێستاش بەبێ‌ سەرۆكەو ئیشوكارەكانی دەتوانین بڵێین زۆربەی وەستاوە.

بەخوێندنەوەی خێرای حوكمڕانی كوردستان، بۆمان دەردەكەوێت ئەگەر تەوافوقی سیاسی و رێككەوتن لەنێوان هێزە باڵادەستەكاندا نەبێت، دامەزراوەكانی حوكمڕانی ئەرزش و بەهایان نییەو پێویست نین. هێزی حوكمڕانی راستەقینەی كوردستان لەدەرەوەی دامەزراوە دەستورییەكانەو بەبێ‌ رێككەوتنی ئەو هێزانە، مومكین نییە ئەو دامەزراوە دەستوریی و دیموكراتیانە رۆڵیان هەبێت یان بتوانن هیچ بكەن. كەوایە كاتێك ئێمە پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و ئەو دامەزراوانەی ترمان پێویست نییە! واتە ئەگەر بەبێ‌ رێككەوتنی سیاسی لەنێوان حزبەكان بەتایبەت پارتی و یەكێتیی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و دامەزراوەكانی دیكە نەتوانن ئیش بكەن، كەواتە ئێمە حكومەت و پەرلەمان و بۆچییە

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمشەو هێزەکانی ئاسایش ویستویانە تۆۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوە، بەڵام تۆمەتبارەکە خۆی رادەست نەکردوە و روبەڕوی هێزەکانی ئاسایش بوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، "تۆمەتبارەکە سێ کارمەندی هێزەکانی ئاسایشی بریندارکردوە، لەئێستاشدا رەوانەی نەخۆشخانە کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستی".

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبارەکە تا ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی هەولێرەوە دەستگیرنەکراوە، پاش ئەوەی تەقەیەکی زۆر کراوە، بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا دەستیپێکردوە.

 


ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی