هەڵسەنگاندن بۆ نەوشیروان مستەفا، دەبێت هەڵسەنگاندن بێت بۆ (٥٠ ساڵی) خەبات و تێکۆشان.
هەڵسەنگاندن بێت بۆی وەک سیاسیەکی ئەکادیمی. وەک پێشمەرگەو فەرماندەیەکی سەربازی، وەک لێکۆڵەر و زمانزان، مێژوونووس و کۆمەڵناسێک، ڕۆژنامەوان و لێکۆڵەرێکی ئەدەبی، وەک پیاوی بڕیارە قورسەکان لە قۆناغە چارەنوسسازەکاندا.
وەک دروستکەری یەکەم هێزی ئۆپۆزسیۆنی جدی…… هتد
کاک نەوشیروان، کەمرد بەشی هەرە زۆری خەڵکی کوردستان بۆی بە پەرۆشبوون… نەیارەکانی نەیانتوانی بچوکی بکەنەوە…
ئێستاش ئەوەی دەتوانێت کاک نەوشیروان وەک سەرکردەیەکی مێژووی بهێڵێتەوە لە زهینی خەڵکدا، رەفتارو هەڵوێستی هاوڕێکانی و زۆر بە تایبەت کوڕەکانیەتی.
لەڕوی سیاسیەوە، وەفا بۆ کاک نەوشیروان، دەستگرتنبوو بەو بەرنامەی لە ٢٠٠٩ دا گۆڕانی لەسەر دروستکرا… بەڵام بەداخەوە!
ئایا بڕیار بەدەستانی گۆڕان لایان ئاسایە لە هەڵبژاردنی ئاینددەدا … کۆتایی بە دوا پرۆژەی نەوشیروان مستەفا بێت! ناوی خۆشیان وەک لەنێوبەری ئەم پرۆژە بچێتە مێژوو!
بەداخەوە..
بۆ کوڕەکانی کاک (نما و چیا).. ئێوە لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژویدان…
ئێمەو خەڵکی کوردستانیش واتێگەشتین کاک نەوشیروان.. گردی نەویست وەک موڵکێکی مادی و بازرگانی… بەڵکو لەبری ئەوەی داگیرکرێت بۆ شوقەو بزنس… بکرێتە سەنگەرێک بەرگری لە مافی گشتی…. شوێنێک بێت خزمەت بە سودی گشتی بکات…
ئێستاش کاتی ئەوەیە… کۆتایی بەم حیکایەتە بهێنن…
ئەو پرۆژە تەواوبکرێت… گردەکە؛ بکرێتە ناوەندێکی گەورەی ڕۆشنبیری و فەرهەنگی… ناوەندی لێکۆڵینەوەو مۆزخانەیەکی پڕ بەهای تێدا دروست بکرێت.. زانکۆکاکانی سنوری سلێمانی لێی سودمەندبن و بەو ئاراستە بڕوات کە شوێنێکی گشتیی ە..
ئەمە خزمەتێکی گەورەی کاک نەوشیروان خۆتانیش دەکات.
پیرەمێرد دەڵێ:
ئاو كە تینوێتی ئینسان ئەشكێنێ
زۆر جاریش ئەبێ پیاو ئەخنكێنێ
ئاگر كە چێشتت بۆ ئەكوڵێنێ
خۆت نەپارێزی، دەست ئەسووتێنێ
عەلی حەمە ساڵح
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی