سه‌رنجراكێشترین دوو وشه له بابه‌تی هه‌ڵبژاردنا جوت وشه‌ی " پاك و بێگه‌ردن " یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی كوردستان له ساڵی 1992 به ڕێوه چوو یانی زیاتر له سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی و یه‌كێتی هه‌رچی نه‌شیا كردیان ، بیرمه له قوتابخانه‌یه‌كی قادركه‌ره‌میه‌كان له شۆڕش ده‌نگده‌درا ، ئاپۆرای خه‌ڵك ریزی به‌ستبوو ، خه‌ونی خۆخاوه‌نی و رزگاری هه‌مووانی هێنابووه پای ده‌نگدان، هه‌ندێك به ساڵاچوو یه‌كه‌و زه‌رفێكیان پێ‌بوو كه دوو 25 دیناری جوت ئه‌سپه‌كه‌ی تیا‌بوو پێیان وترابوو ئه‌وه دیاری كاك مه‌سعوده ، نازانم داخوا كاك مه‌سعود هه‌ر دوو دانه‌ی له زه‌رفه‌كه‌هاویشتبوو یان زیاتر ، چونكه هه‌ندێك جارپاره‌و دیاری به‌رپرسان تا ده‌گاته شوێنی خۆی له تایه‌كی ده‌درێت ، له‌و هه‌ڵبژاردنه پاك و بێگه‌رده‌وه تا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كه دیسان داوای پاك و بێگه‌ردی ده‌كرێت ، سی ساڵه‌و كه‌چی هێشتا پاك و بێگه‌رد نیه ، براده‌رێك له یه‌كێ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زیاتر له بیست ده‌نگی بۆ حزبی دڵخوازی خۆی دابوو، به شانازیه‌وه ده‌یگێڕایه‌وه‌و خۆی پێوه ده‌له‌نگاند ، جا خۆی پێ رۆژنامه‌نووسیش بوو.
له ریفراندۆمه ره‌حمه‌تیه‌كه‌ی پێش هه‌ڵپه‌ی چوار سه‌ت ملیاره‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا سه‌ردارێكی ئه‌و دوو حزبه وتبووی له كه‌ركوك سندوقه‌كان پڕبكه‌ن له به‌ڵێ، به ناو ناوی رۆژنامه‌وانه‌كه‌و سه‌رداره‌كه‌شم له كنه ، پاك و بێگه‌رد به ده‌ست هاوڵاتی نیه ، به ده‌ست سه‌رانی پارتی و یه‌كێتیه، ئه‌گه‌ر بارزانی بڕیار بدات كه هه‌ر پارتیه‌ك ته‌زویر بكات سزا ده‌درێت ، ده‌نگ له بری هه‌رمردویه‌ك بدرێت ، به مردوه‌كه‌وه سزا ده‌درێت ، هیچ ده‌نگده‌رێكی باكورو رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات بۆی نیه ده‌نگبدات ، ئه‌وه ئه‌گه‌ر بێگه‌ردیش نه‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌كه كه‌مێك پاكده‌بێته‌وه ، پاك و بێگه‌رد كاتێك به ڕێوه ده‌چێت هه‌ر كه‌س به قه‌باره‌و ژماره‌ی خۆی رازی بێت و بۆ زلكردنی خۆی ساخته‌و فێڵ نه‌كات.
جه‌ختكردنی بارزانی و میرانی له هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد ، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه هیچ هه‌ڵبژاردنێك پاك و بێگه‌رد نه‌بووه ، به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی نێو ماڵی حزبیشه‌وه له كه‌رت و رێكخراوه‌وه تا مه‌ڵبه‌ند و لق ، ئه‌مه داننانێكی روونه به‌وه‌ی پێویسته بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوی خۆیاندا هه‌ڵبژاردنێكی جیاواز به رێوه به‌رن ، یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ئه‌و جۆره له هه‌ڵبژاردن له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات مرۆڤ ئازاد بێت له‌وه‌ی چۆن ده‌نگده‌داو به كێ ، ئیتر ئه‌وه له زاخۆ بێت یان كفری.
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی