1
مه‌لاو ملیۆنێره‌كان
مه‌لا به‌ختیار راست ده‌كات ئه‌وانه‌ی به كاڵا‌و چوپلیسه‌وه هاتنه‌وه زۆرێكیان ئێستا ملیۆنێرن و هه‌رچی نه‌شیاوه كردوویانه ، به‌ڵام ئه‌وانه كێن ، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه به ناوی پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه بۆ پارتی و یه‌كێتی ره‌وایه‌تیان دا به هه‌موو خراپه‌یه‌ك و نه‌حزبه‌كه‌ی مه‌لاو نه‌حزبه‌كه‌ی بارزانیش به درێژای سی ساڵ یه‌ك چه‌ته‌و مافیایان سزا نه‌داو له رقی یه‌كتر زیاتر كردیانن به كه‌ڵه‌گا به سه‌ر میله‌ته‌وه. كه‌هاتنه‌وه هه‌رجوتێ پێڵاوی شڕو تفه‌نگێ بوو سه‌رمایه‌یان ئێستا شه‌ڕی نه‌مرود ده‌كا كۆشك و ته‌لارو پایه‌یان .
2
شاسوارو نه‌وته‌كه‌ی
رقت له شاسواره یان نا ئه‌وه شتێ تره ، دابین كردنی نه‌وت بۆ 25 هه‌زار خانه‌واده جێی ده‌ستخۆشیه نه‌ك تانه‌و قسه‌ی قۆڕ با حزبه‌كان به‌و جۆره كێبڕكێ بكه‌ن ، هه‌ندێك باسی وه‌رگرتنی زانیای مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن ، جا قوربان ئێوه زانیاریتان هێشتوه ئێوه ته‌نانه‌ت راپۆرتی ژوری خه‌وتنی خێزانه كورده‌كانیشتان به توركیا‌و ئێران فرۆشتوه ، خۆش ئه‌وه‌یه كاكم ناهێڵێ نه‌وته‌كه بدرێت به خه‌ڵك ، به‌ڵام خۆی ده‌ستی به سه‌ردا ده‌گرێت ، ره‌نگه دواتر به ناوی خێرخوازیه‌وه بیداته‌وه به ڕه‌شه خه‌ڵك.
3
ئاكارو په‌روه‌رده
نۆیڵ لوگریه سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا ناهه‌قی یه‌رانبه‌ر زینه‌دین زێدان كرد ، وه‌زیری وه‌رزشی فه‌ڕه‌نسی و ئێمبابێ و ته‌نانه‌ت دیشامپی راهێنه‌رو زۆری تر وه‌ڵامیان دایه‌وه ، داوای لێبوردنی كرد ، ئه‌وه‌ش به‌س نه‌بوو ده‌ستیان پێ له كار كێشایه‌وه ، له‌وێ ئاوا رێز له سوبله‌كانی خۆیان ده‌گرن ، لێره‌ش له سه‌ر وتن ، نوسین ، بیر‌و ڕا ، نوسه‌رو رۆژنامه‌وان ده‌كوژن و ئازادیخوازان له كونجی زیندان ده ئاخنن، ئه‌مه جیاوازی ئاكاری سیاسی و په‌روه‌رده‌ی ئاكاریه ، ره‌خنه‌به‌لایه‌ك و ئاكار به لایه‌ك.
4
ئه‌وه‌ش بۆ مه‌لامه‌زهه‌ر
مه‌لامه‌زهه‌ر خوراسانی له كاتی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا له ده‌ره‌وه ده‌نگی بانگی مه‌لا به‌رزبوه‌وه‌و ئه‌و كۆنگره‌كه‌ی رانه‌گرت ئه‌وه‌یه‌ك ، دووه‌م وتی ئێمه دێینه لای به‌رپرسان ، بیری چووله میرنامه‌دا ئه‌حمه‌دی خانی ده‌فه‌رموێ ده‌بێت میر بێته سه‌ر به‌ڕه‌شڕی ئێمه ، نه‌ك ئێمه بچینه دیوانی ئه‌و جاندۆست وای گوت ، خه‌یام ده‌ڵێ به رۆژێ ده‌توانی 500 وه‌زیرو گزیر دروست بكه‌ی ، به‌ڵام به 500 ساڵ خه‌یامێكی ترت بۆ دروستناكرێ.
حكومه‌ت به په‌له وه‌ڵامی مه‌لا مه‌زهه‌ری دایه‌وه كه ناتوانێ له هیچ كوێ وتار بێژی بكات ، به‌ڵام حكومه‌ت خۆی هه‌زار چه‌وت و چێڵی ده‌كات و بۆی ده‌چێته سه‌ر ، قسه‌ی هه‌زاره یه‌كی به كاره .
ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی