هەواڵساز یان درۆساز

فارس نەوڕۆڵی

11-01-2023

11389جار خوێندراوەتەوە



هەر کارێک ئەخلاقی خۆیی هەیە، ئەخلاق لە هەرکارێکدائەوەیە مەترسی و ناوزڕاندن بۆ کاری ئەوی دیکە دروستنەکەیت. میدیاکان کەئیتیکی خۆی هەیە بەڵام ئەمڕۆ لە جیهاندا ترسن لە سەرتاک و کۆمەڵگە بەتایبەتی لەناو ئەو  میللەتانەی ناهۆشیارن و دوای قەرەباڵخی دەکەون بەبێ هیچ زانیارییەک قسە لەسەر هەموشت دەکەن ، جاران لە وڵاتێک لە شارێکدا چەند ڕۆژنامەیەک یاخود ڕادیۆ و تەلەفزیۆنێک هەبوو، بۆیە ئاسان بوو ڕێگا نەدرێ میدیا خەڵک چەواشە بکات و هەواڵی درۆ بڵاو بکاتەوە. بەڵام ئێستا لە ئەنجامی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای گەیاندن، هەرکەس لە ماڵی خۆیەوە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بووە بە ڕۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی و هەواڵساز، بەبێ ڕاست و دروستی بە دوای ئەوانی دیکەدا دەڕاوت بەبێ هیچ تێێگەیشتنێک ولێکۆڵینەوەیەک لەتەک ڕێزمدا بۆمرۆڤ بونەکەی سیفەتی بەراز وەردەگرێ، یەکەم بۆ کوێ بڕوات ئەوانی دیکە بە دوایدا دەڕۆن جگە لەوە ئێستا سایت و پەیج هەیە وەک باندی سپی کردنەوەی پارەلەڕێگای وەرگرتنی پارە لە سیاسییەکان خەریکی ڕەشکردنی ئەوانی دیکەن بە هەواڵی ڕەش.

ئەمجۆرە کەسانە ناکرێ پێیان بوترێت هەواڵساز دەبێ پێیان بڵێن درۆساز، هەواڵی درۆش لێکەوتەی زۆر خراپی دەبێت لەسەر کۆمەڵگا و شێواندنی ئەخلاقی کۆمەڵگا، ئێستا هەندێک پەیج و سایت وایلێهاتووە دەڵێت: کێت دەوێ بیشکێنم لە بەرامبەر (دۆلاردا) ئیتر بێبەزەییانە بە ویستی کڕیار دەکەوێتە لێدانی ئەو کەسەی بە ئامانج گیراوە.

لە ڕاستیدا هەر سیاسی و کەسایەتییەک بیەوێ لە ڕێگای ئەم درۆسازانەوە لە دەرەوەی ئەخلاق و بێ ئارگۆمێنتس ڕکەبەرەکانی بشکێنێ و ناویان بزڕێنێ، ئەوا لەو درۆسازانە درۆزنترە. ئەو درۆسازانەی هەواڵی درۆ دەرخواردی خەڵکی دەدەن کارییگەری خراپی لەسەر کۆمەڵگە و لەسەر فەرمانڕەوای هەیە، چونکە ئەوکات ڕاست و هەڵە لێکجیاناکرێتەوە، بۆیە پێویستە خەڵک بە هۆشیارییەوە بزانێ کێن هەواڵساز و کێن درۆساز، لە بیریشمان نەچێت درۆ بنەمای سەرەکی هەموو تاوانەکانە.


ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەر خۆیەتی